
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا 'پێنتاگۆن'
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا تاوتوێی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەکات، ئامانجیش لەو کۆبوونەوە خێرایەی هەڵسەنگاندنی دۆخەکەیە.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ڕۆژە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستی پێکردووە و هەموو ئاماژەکان بەرەو فراوانبوونی جەنگەکە دەڕۆن، تاران و تەلئەڤیڤ هەڕەشەی تووند لە یەکتر دەکەن و ئەمشەو بە تەقینەوەی دۆخەکە ناوزەند دەکەن، وڵاتانی ناوچەکە لە لێواری دابەشبووندان بەسەر هەردوو بەرەکەدا و مەترسی فراوانبوونی جەنگەکە و بەشداری دەوڵەتانی دیکە یەکێکە لە ئەگەرە مەترسیدارەکان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی 15-6-2025، سی ئێن ئێن، لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باڵای کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بە ناوی 'هەستانەوەی شێر' چەند هەفتەیەک بەردەوام بن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی ئەمریکا، ئێستا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا 'پێنتاگۆن' لەبارەی داواکارییەکی ئیسرائیل بۆ چوونە پاڵ ئەو وڵاتە لە جەنگی دژ بە ئێران لە کۆبوونەوەدایە.
لەلایەکی دیکەوە: پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، هەموو سیستمەکانمان بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکەین. ئاماژەی بەوەشکرد، دۆناڵد ترەمپ ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەکانی لەسەر مێزی گفتوگۆ پێ باشترە لە جەنگ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 58 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
58 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
هاوپەیمانی ئیدارەی هەڵکشانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوە سەختەکە؛ ئیسرائیل لەژێر هێرشی قورسی مووشەکی ئێرانە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران نەرمیی دەنوێنێت لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئەمریکا