ئاماری کوژراو و بریندارانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران بڵاوکرایەوە

شەیری بکە لە:
ئاماری کوژراو و بریندارانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران بڵاوکرایەوە

تیمەکانی فریاگوزاریی و تەندروستیی ئیسرائیل لە چاوەڕوانی ڕزگارکردنی بریندارانی جەنگ. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

سەرچاوە پزیشکییەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، ژمارەی کوژراوان بۆ  24 کەس بەرزبووە و 390 کەسی دیکەش برینداربوون، وەزارەتی تەندروستیی ئێرانیش بڵاوی کردەوە، 224 کەس کوژراون و هەزار و 277 کەسی دیکەش برینداربوون.

وێنە گەورەکە: جەنگی ئیسرائیل و ئێران پێی ناوەتە ڕۆژی چوارەم و هەردوو وڵات بەهۆی هێرشە مووشەکیەکانیان بۆ سەر یەکتر زیانێکی زۆری گیانی و ماددیان بەرکەوتووە و زۆربەی بنکە ستراتیژییەکانی یەکتریان وێران کردووە.

زانیاری بەدەستهاتوو: میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ تەرمی دوو هاووڵاتی ئیسرائیل  لە ژێر داروپەردووی باڵاخانەکان دەرهێنران، بەمەش ژمارەی کوژراوان بۆ  24 کەس بەرزبووە و 390 کەسی دیکەش برینداربوون و تا ئێستا چەندین کەسی دیکە بێسەروشوێن بوون ئەمەش وا دەکات ژمارەی کوژراو و برینداران بەرزتربێتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: جارێکی دیکە ئێران بە  مووشەکی بالیستیکی  هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و خەڵکی مەدەنی کردە ئامانج، ئەمەش ناچارمان دەکات بەردەوام بین لەم جەنگە."

زانیاریی زیاتر: ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەدا ئاگر لە وێستگەی کارەبای حەیفا کەوتەوە و شارەکە زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوتووە زۆربەی باڵەخانەکان وێران بوون.

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران 224 کەس کوژراون و هەزار و 277 کەسی دیکەش برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ