دوای 14 ساڵ یەکەم گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لە ئەوروپا بۆ سووریا دەکرێت

شەیری بکە لە:
دوای 14 ساڵ یەکەم گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لە ئەوروپا بۆ سووریا دەکرێت

تیمی کۆمپانیای فڕۆکەوانی Dan Airـی ڕۆمانی

ئاڤا نیوز

ڕۆژی یەکشەممە، گەشتێکی ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لە بۆخارستی پایتەختی ڕۆمانیا بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا کرا، ئەمەش دوای 14 ساڵ لە ڕاگرتنی گەشتە ڕاستەوخۆکانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئەو وڵاتە دێت.

وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و جیهانی هەوڵی کردنەوەی باڵیۆزخانەکان و کاراکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان و ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ حکومەتی سووریا دەدەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای Dan Airـی ڕۆمانی لە ڕاگەیینراوێک ڕایگەیاند: ئەمە هەنگاوێکی کاریگەرە لە دووبارە کۆکردنەوەی خێزانە سوورییەکان و پاڵپشتیکردنی چالاکییە بازرگانییەکان و چەسپاندنی پەیوەندییە مێژووییە قووڵەکانی نێوان ڕۆمانیا و سووریا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی ئاداری ڕابردوو، هەردوو حکومەتی سووریا و ڕۆمانیا لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوانیان ڕێککەوتن، دوای ماوەیەک لە ئامادەکاریی لەمبارەیەوە یەکەم گەشت نێوان ئەو دوو وڵاتە ئەنجامدرا بەم پێیەش دەبێتە یەکەم گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لە یەکێتیی ئەوروپاوە بۆ سووریا دوای 14 ساڵ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ