سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران لەژێر کۆنترۆڵمانە

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران لەژێر کۆنترۆڵمانە

دیمەنی شاری تاران. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

سوپای ئیسرائیل هێرشەکانی شەوی ڕابردووی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران بە ‌هێرشێکی بەهێز ناو دەبات و دەشڵێت، ئاسمانی تاران لەژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدایە.

لێدوانی فەرمی: ئیڤی دیڤرین، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕاگەیاند، ''شەوی ڕابردوو گورزێکی بەهێزمان لە ئێراندا، لەو هێرشەدا 50 فڕۆکەی جەنگی بەشدارییان کرد، 120 سەکۆی هەڵدانی مووشەکمان خاپوور کرد کە سێ بەشی سەکۆکانی مووشەکی تەواوی ئێرانە، هەر سەکۆیەک لەوانە، دەیان مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل دەکرد، بۆیە ئێران ئەمشەو توانی بە نیوەی تواناکانی پێشووی، مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل بکات''

زانیاریی زیاتر: هاوکات سوپای ئیسرائیل دەشڵێت، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا 20 ناوەندی سەربازی سوپای پاسدارانیان خاپوور کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ