
بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران
ئاڤا نیوز
دوای چوار ڕۆژ لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئیسرائیل و ئێران تادێت ئاگری شەڕ فراوان دەبێت و هەردوولا هۆشداریی و هەڕەشەی تووند ئاڕاستەی یەکتری دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چوار ڕۆژە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکردووە، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل بە 200 فڕۆکەی جەنگی چەندین ناوەندی ستراتیژی ئەتۆمی و بنکەی سەربازی بۆردوومان کرد لە ئەنجامدا تاوەکو ئێستا زیاتر لە 32 فەرماندەی سەربازی سوپای پاسداران و زیاتر لە نۆ زانای بواری ئەتۆمی کوژراون.
چی ڕوودەدات؟: ئێستا ئێران هۆشداری بە زمانی عیبری بڵاودەکاتەوە کە هاووڵاتیانی ئیسرائیل ناوچەی تەلئەبیب و چەند شوێنێکی دیکە چۆڵبکەن تاوەکو گیانیان سەلامەت بێت
لەبەرامبەردا سوپای ئیسرائیل بە زمانی فارسی هۆشداریی بۆ دانیشتوانی ناوچەی تاران و چەند شوێنێکی دیکە بڵاوکردووەتەوە کە بە زووترین کات لەماڵەکانیان بڕۆنە دەرەوە.
کاتژمێر 04:44ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە: میدیای ئێرانی هەواڵێکی خێرای بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، ئێستا ئیسرائیل هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر تاران دەستپێکردووە.
کاتژمێر 04:47: دوای هۆشدارییەکەی ئیسرائیل بۆ هاووڵاتیانی ئێران، ناوچەی سێی تاران بە مووشەک بۆردوومان کرا، ئەمەش بۆردوومانکردنی ناوچەیەکی گرنگی سیاسی و بازرگانییە، چونکە زۆرینەی باڵیۆزخانە و نوێنەری کۆمپانیا بازرگانییەکان و فەرمانگە حکومییەکانی لێیە و بەدڵی تاران ناسراوە.
کاتژمێر 04:57: ئیسرائیل بە مووشەک ناوچەیەکی دیکەی تارانی بە ئامانجگرت و دووکەڵێکی زۆر لەناوچەکە بەرز دەبێتەوە بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکانی دیاری نەکراوە.
کاتژمێر 06:00: ئیسرائیل لەناوچەی سێی تاران باڵەخانەی دامەزراوەی میدیای فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات و بەهۆیەوە ژمارەیەک کارمەند گیان لەدەستدەدەن.
کاتژمێر 07:41: میدیای ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە چەندین مووشەکی بەرەو ئیسرائیل ڕەوانەکراوە و زەنگی ئاگادار کردنەوە لە تەواوی ئیسرائیل لێدەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئێران لەبەرامبەر ئەو بۆردوومانەی ئێستای ئیسرائیل بۆ سەر تاران، هۆشدارییەکی دیکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت هەرچی زووە لە ناوچەی تەلئەبیب دووربکەونەوە.
کاتژمێر 05:11: سوپای پاسداران بڵاوکراوەیەکی لە ڕێگەی میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، ئەمشەو هێرشێکی بێ هاوتا بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکەین کە شایستەی ئەو هێرشە ناڕەوایە بێت کە دەستیان پێکردووە.
کاتژمێر 05:38: بەرپرسێکی باڵای ئێران بە ئاژانسی فارسنای ڕاگەیاند: ئێران ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی گوزێکی گەورە و کوشندە، دوای شەڕانگێزییەکەی ئیسرائیل.
کاتژمێر 06:40: سوپای پاسداران ڕایگەیاند: ئێران خۆی بۆ گەورەترین و بێ هاوتاترین هێرش ئامادە دەکات کە بۆ یەکەمجار بێت لە مێژوودا کرابێتە سەر ئیسرائیل.
کاتژمێر 07:00: وتەبێژی سەرۆککۆماری ئێران پەیامێک بۆ دانیشتووانی تاران بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت، گوێ بە پڕوپاگەندەکانی ئیسرائیل مەدەن، شەڕی دەروونیتان لەگەڵ دەکەن.
کاتژمێر 07:07: ئێران داوای چۆڵکردنی دوو تەلەڤزیۆنی فەرمی ئیسرائیل دەکات وەکو تۆڵە سەندنەوەیەک بۆ بۆردوومانی تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە.
کاتژمێر 07:38: ئێران گورزێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
ئەمڕۆ چی ڕوویداوە؟:
چالاکی و زیانە مرۆییەکانی ئیسرائیل:
هەر لە بۆردوومانەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل، نەخۆشخانەی فارابی شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیانی پێگەیشتووە.
ئیسرائیل باسی لەوەشكردووە کە فەرماندەیی سوپای قودسیان لەناوبردووە کە تیایدا سوپای پاسدارانی ئێران پلانی ستراتیژی دژ بە ئیسرائیل داناوە.
لە ڕۆژئاوای تارانیش هەر ئەمڕۆ ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازی کردووەتە ئامانج.
لە رێگای تاران و قومیش ئیسرائیل بارهەڵگرێکی پڕ لە مووشەکی بۆردوومان کردووە.
سوپای ئیسرائیل باسی لەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا 800 شوێنمان لە ئێران کردووەتە ئامانج.
تەندروستی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە دوایین هێرشی ئێرانی 11 هاوڵاتی ئیسرائیلی گیانیان لەدەستداوە و 187 کەسی دیکەش بریندار بوون.
تەندروستی ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل 24 کەس کوژراون و زیاتر لە 390 کەسیش بریندار بوون.
چالاکی و زیانە مرۆییەکانی ئێران:
ئێران لە بەیانی ئەمڕۆوە هیچ هێرشێکی نەکردووەتە سەر ئیسرائیل، بەڵام دوێنێ شەو تا بەیانی مووشەکبارانی کرد.
مایک هاکابی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ مووشەکێکی ئێرانی لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیب کەوتووەتە خوارەوە.
لەبەردەوامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە نوێترین پێشهاتدا، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل ئاشكرای دەکات، مووشەکێکی ئێرانی لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیب کەوتووەتە خوارەوە.
فاتیمە موهاجەرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، لە دوایین هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، 55 منداڵ و ژن کوژراون و 75 دیکە بریندار بوون.
تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، لە چوار ڕۆژی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ زیاتر لە 224 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار و 277 کەسیش بریندار بوون.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: سەرچاوەیەک بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، کەشتی فڕۆکە ھەڵگری نیمیتزی ئەمریکی لە ئاسیاوە بەرەو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست جوڵەی پێکراوە.
نوێدەکرێتەوە..
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
41 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت هەڵکشانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوە سەختەکە؛ ئیسرائیل لەژێر هێرشی قورسی مووشەکی ئێرانە