وەستانی جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزەکانی سنووری هەڵەبجە ڕەتدەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
وەستانی جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزەکانی سنووری هەڵەبجە ڕەتدەکرێتەوە

دیمەنی جووڵەی یەکێک لە مەرزەکان. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە، ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە وەستانی جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری دەکات لە مەرزەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی جەنگی نێوان ئیسڕائیل و ئێران.

چیرۆکی سەرەکی: لە بەشێک لە میدیاکان وا بڵاوکرایەوە  گوایە ئێران دەروازە سنوورییەکانی بەشێوەیەکی کاتی داخستووە و تەنها مەرزە نێودەوڵەتییەکانی باشماخ، پەروێزخان و حاجی ئومەران کراوە دەبن.

لێدوانی فەرمی: حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە، بە ئاڤای ڕایگەیاند" ئەو هەواڵانە ڕاست نین  تاوەکو ئێستا هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە مەرزی تەوێڵە و پشتە ئاساییە"

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، دوو دەروازەی سنووریی فەرمی پشتە و تەوێڵە هەن، بەڵام نێودەوڵەتیی نین و ڕۆژانە لە کاتژمێر 8ـی بەیانی تا 4ـی پاشنیوەڕۆ، هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانییان تێدا دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ