دوای نوێژی هەینی خۆپیشاندان لە پارێزکاگانی عێراق دەکرێت

شەیری بکە لە:
دوای نوێژی هەینی خۆپیشاندان لە پارێزکاگانی عێراق دەکرێت

خۆپیشاندان لە بەغدا

ئاڤا نیوز


لەسەر بانگەوازی ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، دوای نوێژی هەینی خۆپیشاندان لە سەرجەم ناوەندیی پارێزگاکان بۆ سەرکۆنەکردن و وەستان لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل و پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا بەردەوامە و کاردانەوە ناوچەیی نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە بەردەوامە، ناڕەزایی عێراق لەبەرامبەر بەکارهێنانی ئاسمانەکەی لەو جەنگە بووەتە بابەتی گەرمی ڕۆژ.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 18ـی حوزەیرانی 2025، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، پەیامێکی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بۆ سەرکۆنەکردن و وەستان لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل دوای نوێژی هەینی خۆپیشاندان بکرێت.

 

ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: ئەمڕۆ هەینی، 20ـی حوزەیران، دوای تەوابوونی نوێژی هەینی لە سەرجەم ناوەندیی پارێزگاکان خۆپیشاندان بەڕێوەبچێت.

 

داواکاری فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە داوا لەخۆپیشاندەران دەکات،  هەڵویستی تیرۆرزمی ئیسرائیل و ئەمریکا بەرامبەر گەلان و ئایینەکان و کۆمەڵکوژی و هێرش بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، وەک هێرشەکانی بۆ سەر ئێرانی دراوسێ، فەلەستین، لوبنان، سوریا و یەمەن شەرمەزارکەن.

 

لەلایەکی دیکەوە: شەوی ڕابردوو نووسینگەی سەدر چەند ڕێنماییەکی سەبارەت بە ڕێکخستنی نوێژی هەینیی دەرکرد. هەندێک لەو ڕێنماییانە بریتی بوون لە (پابەندبوون تەنیا بە دروشمە ناوەندییەکان، ئامادەبوونی گەندەڵکاران لە ڕیزی خۆپیشاندانەکە و بەرزکردنەوەی ئاڵا و وێنە قەدەغەیە).

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: