شەمخانی: زیندووم و ڕۆژی سەرکەوتن نزیکە

شەیری بکە لە:
شەمخانی: زیندووم و ڕۆژی سەرکەوتن نزیکە

عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران

ئاڤا نیوز


ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، لە پەیامێکدا بۆ خامنەیی ڕایدەگەیێنێت، من زیندووم و ئامادەم گیان بەخت بکەم، ڕۆژی سەرکەوتنیش نزیکە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەلی شەمخانی، هەینی ڕابردوو لەگەڵ دەستپێکی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ماڵەکەی خۆی بە سەختی بریندار بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، هەواڵی کوژرانی لەچەند میدیایەک بڵاو کرایەوە، دواتریش میدیای ئێران وێنەی شەمخانی لەسەر تەختی نەخۆشخانە بە برینداری بڵاو کردەوە.

 

بینراو و بیستراو: بەگوێرەی میدیای ئێران، عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا کە ئاراستەی ڕێبەری شۆڕش و نەتەوەیی ئێرانی کردووە جەختی کردەوە؛ ڕۆژی گەشاوەی سەرکەوتن نزیکە. ناوی ئێران هەمیشە لە بەرزاییەکانی مێژوودا دەدرەوشێتەوە، خەندەی شەهیدانیش ئاوێنەی سبەینێمان دەبێت.

 

ئەمەش بزانە: میدیاکانی ئێران پێشتر هەواڵی کوژرانی عەلی شەمخانیان بڵاو کردبووەوە، لەهەندێ میدیاشدا وێنەی شەمخانی لەگەڵ کوژراوانی دیکە بڵاوکرابوویەوە، هەندێک لە میدیاکانیش ئاماژەیان بەوەدابوو، لە یەکێ  لە نەخۆشخانەکانی تاران گیانی لەدەستداوە پاش ئەوەی بەر بۆردومانی سوپای ئیسرائیل کەوتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ