ئەڵمانیا هاوکاری ئەو عێراقیانە دەکات کە مۆڵەتی مانەوەیان بەسەرچووە

شەیری بکە لە:
ئەڵمانیا هاوکاری ئەو عێراقیانە دەکات کە مۆڵەتی مانەوەیان بەسەرچووە

فڕۆکەخانەی ئەڵمانیا

ئاڤا نیوز

 

باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لەبەغدا ڕێنمای ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە دەکات کە ئێستا لە ئەڵمانیا گیریان خواردووە و ڤیزەی شنگنیان بەسەرچووە، دەڵێت سەردانی فەرمانگەی (Ausländerbehörde) بکەن.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە،  وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لەڕۆژی هەینی 13-6-2025 ـەوە  ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی فڕۆكەی مەدەنیی داخست و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیشی تاوەکو کاتێکی نادیار ڕاگرت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لەبەغدا بڵاوی کردەوە: ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ئەڵمانیا گیریان خواردووە و ڤیزەی شنگنیان بەسەر چووە، دەتوانن سەردانی فەرمانگەی (Ausländerbehörde) بکەن و داوای درێژکردنەوەی ناوازەی مانەوەیان لەئەڵمانیا بکەن.

 

زانیاریی زیاتر: باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لەبەغدا ئامۆژگاری ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە دەکات، پێش ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان سەردانی فەرمانگەی (Ausländerbehörde) تایبەت بە هاووڵاتییانی بیانی، لەو شارەی لێی نیشتەجێن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هیچ گرفتێکی یاسایی نەبنەوە  .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ