بۆچی هێرشەكەی سەر نەخۆشخانەی سۆروكا جیهانی هەژاند كەچی ئەوەی كرماشان نا؟!
- بیروڕا
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor

سنووردارکردنی میدیا زیانی بە ئێران گەیاندووە
ئاڤا نیوز
هەر لە سەرەتای هێرشی مووشەكی ئێران بۆ سەر نەخۆشخانەی سۆروكا لە شاری بیئرسەبعی ئیسرائیل، ڕاگەیاندنە جیهانییەكانی وەكو سی ئێن ئێن و بی بی سی و سكای نیوز و نیویۆرك تایمز دەستیان بە ڕووماڵی كرد.
هەواڵە بیانییەكان بە خێرایی چوونە شوێنی كارەساتەكە و دەستیان گەیشت بە هەموو دیمەن و زانیارییەكان و هەموو خەڵكی دونیا ئەمەی بینی.
لە بەرامبەردا سێ رۆژ بەر لە ئێستا، نەخۆشخانەی فاڕابی لە كرماشان كرایە ئامانج لە لایەن ئیسرائیلەوە، بەڵام لە نێو میدیا جیهانییەكان باسی نەكرا و دونیا بێ ئاگابوو لێی.
ئەم جیاوازییە نیشانەی "لایەنگریی میدیاكان" نییە، بەڵكو نیشانەی درزێكی گەورەیە لە گەیشتن بە زانیاریی و شەفافییەت.
ئیسرائیل بە وردی لەگەڵ میدیا هەڵسوكەوت دەكات. لەكاتی هێرشێك و كارەساتێكی گەورە، بەتایبەت ئەگەر خەڵكی سیڤیل بكرێتە ئامانج، پەیامنێرە بیانییەكان كە زۆرینەیان بنكەیان لە تەلئەبیب هەیە، بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بە خێرایی دەبرێنە شوێنی كارەساتەكە و لەگەڵ بەرپرسان قسە و گفتوگۆ دەكەن و ئازادانە فیلم هەڵدەگرنەوە و ڕاپۆرتی زیندوو دروست دەكەن، بەڵام ئەمە لە ئێران ئەنجام نادرێت.
لە ئێران دۆخەكە بە جۆرێكی دیكەیە. ڕیپۆرتەری ڕاگەیاندنە نێودەوڵەتەییەكانی وەك بی بی سی و زۆرێك لە میدیاكانی دیكە ڕێگەیان پێ نادرێت بچنە ئێران و پەیامنێرە نێوخۆییەكانیش لە ژێر سانسۆرێكی گەورە و چاودێرییەكی تەواودان.
لە بۆردوومانەکەی كرماشان، یەكەم دیمەنی بڵاوكراوە، چەند وێنەیەكی لێڵ و ناڕوون بوون كە كوالێتییەكەیان زۆر نزم بوو و بە مۆبایل تۆمار كرابوون. نە كۆنفرانسێكی هەواڵی بۆ ئەنجام درا و نە دیمەنێكی ڕوون درایە ڕاگەیاندنەكان و نە گێڕانەوەیەكی ڕاستەقینە و ورد لە زەرەر و زیانەكانی نەخۆشخانەكە و نەخۆشەكان درایە میدیاكان.
دیمەنی كوالێتیی بەرز هۆكارێكە بۆ سەركەوتن لە میدیا:
بابەتەكە تەنیا بە نەبوونی پەیامنێر لە ئێران كۆتایی نایێت. لە ئیسرائیل، كامێرای چاودێری، فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان، لایڤی ڕاستەوخۆی كامێراكان و دیمەنی مانگی دەستكرد ـ ئەگەر پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتمانییەوە نەبێت ـ هەمووی دەخرێتە بەردەست میدیاكان. دیمەنی ڤیدیۆیی، بڕبڕاگەی نێوەڕۆك و بابەتی تەلەڤیزیۆنییە. بینەران دەتوانن بە بەردەوامی و ڕاستەوخۆ ئاسمانی تەلئەبیب لە تەلەڤیزیۆنەوە ببینن.
لە بەرامبەردا ئەوەی لە ئێران دەردەخرێت، زۆرینەی ڤیدیۆی لەرزیو و كورت و بەمۆبایلگیراون كە هاووڵاتیان بە ئەنتەرنێتێكی خراپ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی دەكەنەوە، یا وێنەكانیان ناپڕۆفیشناڵ و تار و لێڵن كە بە مۆبایل گرتوویان.
لەبارەی نەخۆشانەی فارابیش هەر ئەو چەندە وێنەکە بێ كوالێتی و لێڵ بوون كە بە مۆبایل گیرابوون و لە كاتی تەماشاكردنیشیان بە هۆی سنوورداریی ئەنتەرنێت نەدەكرانەوە.
بۆشایی زانیاریی گەیاندنی فەرمی
خاڵێكی دیكە، بڵاوكردنەوەی زانیاریی فەرمییە. پاش لێدانی نەخۆشخانەی بیئرسەبعی ئیسرائیل بەهۆی هێرشی مووشەكی ئێران لە 19ی ئەم مانگە، بەرپرسانی ئیسرائیلی یەكسەر ئامار و ژمارەی بریندارەكان و زانیارییە وردەكانیان لە سەر جۆر و گورزی هێرشەكە ئاشكرا و بڵاوكردەوە. لە بەرامبەردا ئێران، یەكەم جار ئاماری فەرمی كوژاروەكانی نەخۆشخانەكەی فارابیی كرماشانی. ڕۆژی سێیەمی دوای هێرشەكەی ئیسرائیل بڵاو كردەوە، هەرچەندە نە جیا كرابوونەوە و نەهەڵكەوتی کات و شوێنی دیار بوو.
ڕووداوی نەخۆشخانەكەی كرماشان لە ڕۆژی 16ی حوزەیران هیچی ئەمانەی تیا نەبوو.
لە نەبوونی زانیاریی فەرمی، تەنیا شتێك كە دەمێنێتەوە و پشتی پێ دەبەسترێت، گێڕانەوەی شەخسی و تایبەتن، ئەو بنەماڵانەی كە دیمەنی منداڵ و ژن و خەڵكی سڤیلی كوژراویان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەكەنەوە و هەوڵ دەدەن دەنگیان لە بێدەنگی دەسەڵات لە ئێران، بگەیێنن بە دونیا.
ئێستا ئەنتەرنێت لە ئێران پچڕێنراوە و زۆرێك لە ماڵپەڕە نێودەوڵەتی و میدیا نیوەفەرمییەكانی نێو ئێران، بە قورسی لە دەرەوەی ئێران دەكرێتەوە، وێنە و ڤیدیۆكانیان ناكرێتەوە و هەندێكیان هەر ناكرێنەوە. ئەم دۆخە كاری میدیاكارانی دەرەوەی ئێرانی بۆ دەستگەیشتن بە زانیارییە فەرمییەكان قورس كردووە.
هەموو ئەم هۆكارانە بوونەتە هۆی ئەوەی كە دونیا ـ تەنانەت لە بوارێك كە ئێران دەتوانێت لە ڕووی مرۆییەوە سوودی لێ ورەبگرێت ـ دیمەنێكی ڕوونی ڕووداوەكانی نێوخۆی ئێرانی دەست نەكەوێت.
دەسەڵات لە ئێران بە سنوورداركردنەوەی دەسەڵاتی میدیاكان و بەستنی ڕێگەی زانیاری گەیاندن، هەوڵی داوە لە بەرژەوەندی خۆی بیانشكێنێتەوە، بەڵام لەم دۆخە قەیراناوییەی ئێستا ئەم ستراتیژییە بەری بە گەیاندنی گێڕانەوە ئینسانییەكانی بە دونیا گرتووە و زیانیشی بە خودی كۆماری ئیسلامی گەیاندووە.
لە دونیایەكدا كە گێڕانەوەكان زیاتر لە ڕاستییەكان هێز و توانایان هەیە، بەرپرسانی ئێران بە سەركوتی میدیا سەربەخۆكان و ڕێگەگرتن لە گەیشتنی پەیامنێرانی دەرەكی و بیانی بە زانیارییەكان، بێدەنگییان هەڵبژاردووە، ئەویش لە شەڕێك و كاتێكدا كە میدیاكان بەقەد مووشەكەكان كاریگەرییان هەیە و ئەم بێدەنگییە، بۆ بەرپرسانی ئێرانی تێچووەكەی زۆر لەوە زیاترە كە چاوەڕوانی دەكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
جەنگی ساختەی ئێران و ئیسرائیل لە سەردەمی AIـدا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەرووی هورمز؛ قوڕگی وزەی جیهانە بە داخستنی لەلایەن ئێران ئابووریی جیهان دەخنکێنێت
19 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
ڤیزت کوردستان؛ جیهان لە کوردستانە
10 حوزەیران
منداڵ ئامرازێک نییە بۆ بەھەڕمێنکردنی کەناڵێک یان پێشکەشکارێک
8 حوزەیران
جیابوونەوەی ناشیرینی ترەمپ و مەسک
7 حوزەیران
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
4 حوزەیران
جووڵە ناوەختەکەی یەکگرتووی ئیسلامی و بزە گاڵتەئامێزەکەی سوودانی
4 حوزەیران
ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو پیلانێکی قەیس خەزعەلی بەهێزترە
1 حوزەیران
تاوانی بڕینی مووچەی فەرمانبەران، لە ڕوانگەی یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان
31 ئایار
- بیروڕا
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی ساختەی ئێران و ئیسرائیل لە سەردەمی AIـدا
- بیروڕا
- 16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
- بیروڕا
- 10 حوزەیران
ڤیزت کوردستان؛ جیهان لە کوردستانە
- بیروڕا
- 7 حوزەیران
جیابوونەوەی ناشیرینی ترەمپ و مەسک