ماکرۆن: نابێت ئێران بە هیچ شێوەیەک ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

شەیری بکە لە:
ماکرۆن: نابێت ئێران بە هیچ شێوەیەک ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران - ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا

ئاڤا نیوز


لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆکی فەرەنسا هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ سەرۆککۆماری ئێران لەبارەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیێنێت، نابێت ئێران بە هیچ شێوەیەک ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

وێنە گەورەکە: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەکات و ئاشکرای دەکات کە فەرەنسا هەوڵەکانی بۆ خێراکردنی دانووستانەکانی ئەوروپا و ئێران خێراتر دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (ئێلیزی) ڕایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن، لە پەیوەندییەکەیدا لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ خێراکردنی دانووستانەکانی ئەوروپا و ئێران خستەڕوو.

- هاوکات جەختی لەوە کردووەتەوە، نابێت ئێران بە هیچ شێوەیەک ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

- ماکرۆن بە هاوتا ئێرانییەکەی وتووە، پێویستە ئێران گەرەنتی دابین بکات کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئاشتییانە بێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینی 20-6-2025، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا و بەرپرسی باڵای دیپلۆماسیی یەکێتیی ئەوروپا لە جنێڤی پایتەختی سویسرا لەگەڵ ئێران کۆبوونەوە.

باکگراوند: جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل پێی ناوەتە هەفتەی دووەمییەوە و تاوەکو ئێستا هەردوولا بەچڕی بۆردومانی پێگە و ئامانجەکانی یەکتر دەکەن تاوەکو ئێستا هەردوولا پێداگریی دەکەن لەسەر بەردەوامیدان بەم جەنگە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ