بەریتانیا: بەشدارییمان لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نەکردووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ویستگەی فۆردۆ لە ئاسمانەوە دوای بۆردوومان کردنی لەلایەن ئەمریکاوە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزیری بازرگانیی بەریتانیا دووپاتی دەکاتەوە، بەریتانیا بەشداریی هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکای بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نەکردووە، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد واشنتن پێشتر ئاگاداری کردبوونەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەمریکا بە هێرشکردنە سەر پێگەی سەرەکی ئەتۆمی ئێران بەشداری جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانی کرد و جەنگەکەی بردە نێو قۆناغێکی نوێ و ئەم بەشداریکردنە کاردانەوەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا.
لێدوانی فەرمی: جوناسان ڕینۆڵدز، وەزیری بازرگانیی بەریتانیا لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی "سکای نیوز"ـی بەریتانی ڕایگەیاندووە. "ئەمریکا هیچ داواکارییەکی لە بەریتانیا نەکردووە بۆ بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکەی لە دوورگەی دیێگۆ گارسیا کە بنکەیەکی ستراتیژی و هاوبەشی ئەو دوو وڵاتەیە لە زەریای هیندی".
لەلایەکی دیکەوە: کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوای لە ئێران کرد دەستبەجێ بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ کۆتایی هێنان بەم هێرشانە هاوکات وتیشی: نابێت هەرگیز ڕێگە بە ئێران بدرێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئەم هێرشەی ئەمریکاش هەنگاوێکە بۆ سنووردارکردنی ئەم مەترسییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران