
دیمەنی دوو مووشەکی ئێرانی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئێرانی دووپاتی دەکاتەوە ئێران خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە ئیسرائیلی - ئەمریکییەکان لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئامادە دەکات.
وێنە گەورەکە: گرژییەکان لە ناوچەکەدا تاوەکو دێت زیاتر پەرە دەسێنن، ئەمەش دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە چەند هێرشێکی ئەنجامدا کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهانی کردە ئامانج و ڕایگەیاند کە بە تەواوی وێرانی کردوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوە ئێرانییەکە کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "ئێران لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هێرش دەکاتە سەر سێ ئامانجی ئیسرائیلی -ئەمریکی."
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەرچاوەکە "دوو لەو ئامانجانە لە دەرەوەی ئیسرائیلن" بەبێ ئەوەی شوێن و وڵاتەکان ئاشکرا بکات.
لەلایەکی دیکەوە: حوسێن شەریعەتمەداری ڕایگەیاند: بێ دوو دڵی و دواخستن دەبێت وەکو هەنگاوی یەکەم بە مووشەک بۆردوومانی کەشتیی دەریاوانیی ئەمریکا لە بەحرەین بکەین، دواتر گەرووی هورمز دابخەین، هاوکات ڕێگری لە هاتووچۆکردنی کەشتییەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا بکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پاش گورزە ئەمریکییەکە، ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی سەربازیی کرد لەناو ئیسرائیلدا و ئەگەری هەیە بنکە ئەمریکییەکانیش لە ناوچەکەدا بکاتە ئامانج، بەپێی ئەوەی میدیا ئێرانییەکان ڕایانگەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لەنزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا هیوای ئێرانی بۆ بوون بە خاوەنی چەکی ئەتۆم لە ناوبرد
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: بۆ جاری دووەم ترامپ ئێرانییەکانی خەڵەتاند و فریوی دان