
کۆبوونەوەی هەردوو وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران. وێنە؛ وەزارەتی دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا گرژییەکان گەیشتوونەتە لوتکە و چاوەکان لەسەر وەڵامی ئێرانن بۆ گورزە ئەمریکییەکە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەیەکی دیپلۆماسیی گەورەدا، دیدارێکی چارەنووسساز لەنێوان عێراق و ئێراندا بەڕێوەچوو.
چیرۆکی سەرەکی: لە پەراوێزی بەشداریکردنیان لە کارەکانی خولی 51ـی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران چاوی بە فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییەکەی کەوت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، عەباس عێراقچی، بە وەزیری دەرەوەی عێراقی ڕاگەیاندووە، "ئێمە خەریکی گرتنەبەری چەند هەنگاوێکین بۆ وەڵامدانەوە." ئەمە تەنها هەڕەشەیەکی سادە نەبوو، بەڵکو ئاماژەیەک بوو بۆ پلانێکی داڕێژراو".
عێراقچی ئاشکراشی کرد کە ئێران بە پشتیوانیی ڕووسیا، دۆسییەکە دەباتە ئەنجوومەنی ئاسایش. ئەمەش بە یارییەکی دووسەرە لێکدەدرێتەوە کە یەکێکیان دیپلۆماسییە و ئەوی تریان لەوانەیە سەربازی بێت.
زانیاریی زیاتر: بەرامبەر بەم هەڕەشە شاراوەیە، عێراق هەوڵ دەدات ڕێڕەوی دیپلۆماسیەت و هێورکردنەوە بگرێتەبەر و پێشنیازی کاراکردنی "لیژنەیەکی پەیوەندی" دەکات بۆ کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە پێش ئەوەی بتەقێتەوە.
پرسیارە گەورەکە ئەوەیە: ئایا هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بەغدا دەتوانن پێش پلانی تۆڵەسەندنەوەی تاران بگرن، یان ناوچەکە بەرەو پەرەسەندنێکی مەترسیدارتر هەنگاو دەنێت؟
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لەنزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا هیوای ئێرانی بۆ بوون بە خاوەنی چەکی ئەتۆم لە ناوبرد
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: بۆ جاری دووەم ترامپ ئێرانییەکانی خەڵەتاند و فریوی دان