حیزبوڵڵا: هێرشەکەی ئەمریکا ڕووی ڕاستەقینەی ئاشکرا کرد و ناوچەکە بەرەو دۆخێکی نادیار دەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی چەند چەکدارێکی حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
حیزبوڵای لوبنان بە تووندی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران سەرکۆنە دەکات و ڕایدەگەیێنێت، ئەم کارە "پەرەسەندنێکی شێتانە و مەترسیدارە" و ڕووی ڕاستەقینەی واشنتنی وەک "گەورەترین هەڕەشە" بۆ سەر ئاسایشی جیهان ئاشکرا کرد.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، هێزی ئاسمانیی ئەمریکا هەرسێ دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ و نەتەنز و ئەسفەهانی لە ئێران لە ڕیگەی فڕۆکەی B2 کردە ئامانج و خاپووری کردن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کردەوە کە ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیی و مرۆییەکان، ڕێککەوتننامەکانی جنێڤ و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، چونکە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و بەکارهێنانی هێز دژی وڵاتانی خاوەن سەروەری، قەدەغەکراوە.
لە هەمانکاتدا: حیزبوڵڵا هۆشداریی دا کە ئەم کارە "فراوانبوونی بازنەی جەنگ"ـی لێدەکەوێتەوە و ئەگەر هەڵوێستی تووند بۆ ڕێگریکردن لە ئەمریکا وەرنەگیرێت، ئەوا ناوچەکە و جیهان بەرەو "دۆخێکی نادیار" و ئاڵۆزتر دەبات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لەنزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لەنزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: ئێران هێرش بکاتە سەر بنکەکانی ئەمریکا وەڵامێکی وێرانکەرمان دەبێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا هیوای ئێرانی بۆ بوون بە خاوەنی چەکی ئەتۆم لە ناوبرد
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: بۆ جاری دووەم ترامپ ئێرانییەکانی خەڵەتاند و فریوی دان