حیزبەكانی ڕۆژئاوای كوردستان داوای بەسزاگەیاندنی پیلانداڕێژەری تەقینەوەكەی دیمەشق دەكەن

شەیری بکە لە:
حیزبەكانی ڕۆژئاوای كوردستان داوای بەسزاگەیاندنی پیلانداڕێژەری تەقینەوەكەی دیمەشق دەكەن

دیمەنی ناوەوەی کەنیسەکە دوای تەقینەوەکە

ئاڤا نیوز

سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، بە پاكێجێكی هاوبەش داوای بەسزاگەیاندنی ئەو كەس و لایەنانە دەكەن كە پیلانداڕێژەری تەقینەوە خۆكوژییەكەی كەنیسەی دیمەشق بوون.

چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 22ـی حوزەیرانی 2025، لە پێشهاتێكی نەخوازراودا، تەقینەوەیەكی خۆكوژی لەنێو كەنیسەی 'مار ئیلیاس' لە شاری دیمەشق ڕوویدا، بە گوێرەی نوێترین ئاماری دەسەڵاتدارانی سووریا، ژمارەی قوربانیان گەیشتووەتە 22 كوژراو و 63 بریندار.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێز و لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، لە ڕاگەیێنراوێكی هاوبەشدا، وێڕای ئیدانەكردنی ئەو هێرشە تیرۆرستییە، بە هەڕەشەیەكی ترسنۆكانە بۆ سەر پیرۆزییە ئایینیەكان و مافی مرۆڤ و پێكەوەژیانی ئاشتیانە دایدەنێن، داواش دەكەن لێكۆڵینەوەی ورد لەو كردە تاوانكارییە بكرێت و تاوانباران سزا بدرێن.

لەلایەكی دیكەوە: هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە، شەوی ڕابردوو هێرشە تیرۆرستییەكەی شەرمەزار كرد و دووپاتیشی كردەوە، هەماهەنگیی پێویست لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق دەكەن لەپێناو هێنانەدی سەقامگیری و ئاشتی.

هەروەها ئیدارەی خۆسەر لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانەی پەلامارەكەی كرد و داوای بە سزاگەیاندنی تاوانبارانی كرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: