ئیسرائیل و ئێران هێرشیان بۆ سەر یەکتر دەستپێکردەوە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل و ئێران هێرشیان بۆ سەر یەکتر دەستپێکردەوە

دیمەنی دووکەڵی دوای بۆردوومان لە تاران

ئاڤا نیوز

بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل دەڵێت، شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئێران ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کران و سوپای پاسدارانیش ئاشکرای دەکات، شێوازی هێرشەکانی ئەمڕۆیان گۆڕاوە.

وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران نزیک دەبێتەوە لە دوو هەفتە، سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، بەڵام هەردوولا بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی یەکتر.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: نوێترین زانیارییەکان لەبارەی جەنگەکە ئەمانەن:

٠ سوپای ئیسرائیل: ئەمڕۆ زیاتر لە 20 خولەک زەنگی ئاگادار کردنەوە لە ئیسرائیل لێدراوە، ئەمەش بە درێژترین ماوەی لێدانی زەنگی ئاگادار کردنەوە دادەنرێت لە سەرەتای هێرشەکانەوە.

٠ ئاژانسی "مێهر" لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە: ئێران لە هێرشەکانی ئەمڕۆدا، مووشەکەکانی خەیبەرشکێن، عیماد، قەدر و فەتاح 1ـی بەکارهێناوە.

٠ سوپای ئیسرائیل: لە دوو کاتژمێری ڕابردوو، (12 بۆ 2) فڕۆکە جەنگییەکانمان زیاتر لە 100 هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر چەندین ئامانج لە ئێران ئەنجامداوە.

٠ کەناڵی 11ـی ئیسرائیلی: بەپێی خەمڵاندنەکان دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ لە خزمەت کەوتووە.

٠ فلای ڕادار: بەهۆی مووشەکەکانی ئێرانەوە، 5 فڕۆکە نەیانتوانی لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن بنیشنەوە.

٠ ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل: لە ئێستادا هێزەکانی ئاسمانی بۆردوومانی چەند ئامانجێک لە تاران دەکەن.

٠ میدیای ئێران: سیستمی بەرگریی ئاسمانی بەرپەرچی هێرشەکانی سەر شاری کەرەج دەداتەوە.

٠ ئاژانسی ڕۆیتەرز: لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل کارەبا لە باکووری تاران پچڕاوە.

٠ وەزیری وزەی ئیسرائیل: بەهۆی هێرشەکانی ئێران کارەبا لە هەشت هەزار ماڵ لە ئەسدوود پچڕاوە.

٠ وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە ئێکس نووسیویەتی: ئێستا هێرشی ئاسمانی دەکرێتە سەر ئامانجە سەربازییەکانی تاران.

٠ لە هێرشەکانی ئەمڕۆی سەر تاراندا بینایەکی دیکەی تەلەفزیۆنی ئێران کراوەتە ئامانج.



نوێ دەکرێتەوە ......

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ