
ئەو شوێنەی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکەی تێدا کەوتە خوارەوە لە کەمپی دەرکار
ئاڤا نیوز
درەنگانی شەوی ڕابردوو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە کەمپی دەرکار لە سنووری زاخۆ کەوتە خوارەوە و لێکۆڵینەوەکانیش لەوبارەیەوە دەستیان پێکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 12:30 شەو لە کەمپی دەرکاری سەربە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە قوتابخانەی کەمپەکە کەوتە خوارەوە.
لێدوانی فەرمی: جەهوەر محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار بە ئاڤا میدیای گوت: درۆنەکە بەر قوتابخانەی کەمپەکە کەوت، بەهۆیەوە ئاگر لە بەشێکی قوتابخانەکە کەوتەوە بەڵام توانرا زوو کۆنتڕۆڵ بکرێت. بەهۆی هێرشەکەوە گەنجێکی تەمەن 16 ساڵ بە سووکی بریندار بوو و دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە: بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 00:30 درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە کەمپی دەرکار لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتە خوارەوە، خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.
ئەمەش بزانە: کەمپی دەرکار تایبەتە بە ئاوارە ئێزدییەکان، پێشتر نزیکەی 700 خێزانی تێدا نیشتەجێبوون، ژمارەیەکیان گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و ئێستا نزیکەی 300 خێزان لەو کەمپە دەژین.
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 13 خولەک لەمەوپێش
مۆری ئاڤا؛ لە مانگێکدا لە هەولێر 33 بەنزینخانە داخراون
- ببینە و ببیستە
- 15 خولەک لەمەوپێش
شاڵ ئەمجارە لە گوندە خۆشەکەی دووکەرێیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئێران: زیانێکی زۆر بەر پێگە ئەتۆمییەکانمان کەوتووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی عێراق یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی سازدەکات