شارەزایەکی سەربازیی: بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی کەرکووک پێشهاتێکی مەترسیدارە

شەیری بکە لە:
شارەزایەکی سەربازیی: بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی کەرکووک پێشهاتێکی مەترسیدارە

کەوتنەخوارەوەی مووشەک لە ماڵێکی کەرکووک

ئاڤا نیوز

شارەزایەکی سەربازیی دەڵێت، بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک بە مووشەکی دوورمەودا و بوونی ئەو موشەکانە لای گرووپە چەکدارەکان، پێشهاتێکی مەترسیدارە و مانای وایە هەوڵێک بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنیی عێراق هەیە.

چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک کاتیوشا ئاراستەی کەرکووک کران، سێ مووشەکیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک کەوتنەخوارەوە و یەکێک لە مووشەکەکانی دیکەش لە ماڵێکی گەڕەکی عرووبە کەوتەخوارەوە.

لێدوانی فەرمی: عەمید روکنی خانەنشین ئەعیاد توفان، شارەزای سەربازیی ڕایگەیاند، ئەو مووشەکەی فڕۆکەخانەی کەرکووکی پێ بۆردوومانکراوە مووشەکی (GR122-LR) کە مووشەکێکی دوورمەودایە و ساڵی 2023 بەرهەمهێنراوە، ئەوەش گومان لەسەر ئەو لایەنە دروست دەکات کە ئەو مووشەکەی دابین کردووە بەهۆی ئەو ماوە کورتەی کە دروستکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم مووشەکە بەوەناسراوە وردە لە پێکانی ئامانجەکەی، توانای ئەو لایەنەشی ئەم مووشەکەی دەستکەوتووە نیشانەی پرسیار و گومانە، چونکە بوونی ئەم مووشەکە لای گرووپە چەکدارەکان مانای وایە دەوڵەت و لایەنێک لە پشتییانە، ئەوەش پێشهاتێکی مەترسیدارە و هەوڵێک بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنیی، ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵات و تێکەڵکردنی کارتەکان هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ