دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە کرا

شەیری بکە لە:
دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە کرا

ئاڤا نیوز


هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی هەشت بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش بکرێت، ئەو پێشمەرگانەی هەژماری منیان هەیە ئەمڕۆ دەوانن هاوکارییەکە لە ڕێگەی ئامێرەکانی ئەی تی ئێمەوە وەربگرن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 3-9-2025  هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى هەشت تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەلایەن بەرێوەبەرایەتیى گشتىی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارىی سەربازى) دەست دەکرێت بە ئەنجامدانی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.

 

زانیاریی ئاڤا: ئەمڕۆ لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش،  ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی هەشت وەردەگرن، ئەوانەی هەژماری منیان نییە  ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 7-9-2025، مووچە وەردەگرن.

 

لەلایەکی دیکەوە: نزیکەی 95%ـی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەم مانگەدا، بە سیستمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە ڕێگەی سیستمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕی هاوکارییەکە 181 هەزار دینارە بۆ هەر پێشمەرگەیەک، ئەو پێشمەرگانەی هەژماری منیان نییە هاوکارییەکە لە بانک وەردەگرن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ