لێبووردنی نێودەوڵەتی حکومەتی سووریا بە کوشتنی درووزەکانی سوەیدا تۆمەتبار دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژمارەیەک لە هێزەکانی سەربە حکومەتی سووریا لە سوەیدا
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی هێزەکانی حکومەتی سووریا و میلیشیاکانی سەر بەوان بە کوشتنی پێکهاتەی درووز بە شێوەی دڕندانە لە سوەیدا تۆمەتبار دەکات. بەشێک لەو کوژراوانە پیاوانی بەتەمەن بوون و لە ماڵەکان، گۆڕەپانە گشتییەکان، قوتابخانە و نەخۆشخانەکانیشدا کوژراون.
وێنە گەورەکە: ناوەڕاستی مانگی تەمموز ڕووبەڕووبوونەوەیەکی خوێناویی لەنێوان پێکهاتەی درووزەکان لە پارێزگای سوەیدا و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا ڕووی دا، لە ئەنجامدا زیاتر لە هەزار و 600 کەس کوژران و دەیان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا، وردەکاریی کوشتنی 46 کەسی لە ڕۆژانی 15 و 16ی تەممووزی ڕابردوو لە پارێزگای سوەیدای سووریا بڵاوکردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاپۆرتەکە هێزەکانی ئاسایش و سوپای سووریا، هەروەها چەندین گرووپی چەکداری سەر بەوان، بە ئەنجامدانی ئەم تاوانانە تۆمەتبار دەکات.
پێدراوە ڕاستییەکان: لێبووردنی نێودەوڵەتی، 22 ڤیدیۆ و وێنەی شیکار کردووە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ 15 کەسدا ئەنجام داوە، جەخت لەسەر بەرپرسیارێتیی هێزەکانی حکومەت دەکاتەوە و داوای ڕوونکردنەوەی فەرمی لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگریی سووریا کردووە، بەڵام وەڵامێکی وەرنەگرتووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە بەرامبەردا، وەزارەتی ناوخۆی سووریا پێشوازی لە ڕاپۆرتەکە کرد و بە هەنگاوێکی گرنگی دانا بۆ دابینکردنی دادپەروەری بۆ قوربانیان.
لێدوانە فەرمییەکان: نورەدین بابا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، دیمەشق ئامادەیی هەیە بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ هەر لایەنێک کە بەڵگەی ماددی هەبێت بۆ دادگایی کردنی تاوانباران و داوای لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە زانیارییان هەیە، پێشکەشی لیژنەی نیشتمانی لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکانی سوەیدا بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: عەمار عیزەدین، وتەبێژی لیژنەی لێکۆڵینەوە ڕایگەیاند، ژمارەیەک گومانلێکراو دەستگیرکراون، بەڵام ڕاپۆرتەکەی لێبووردنی نێودەوڵەتی بە "ناکامڵ" ناو دەبات، چونکە بە وتەی ئەو، تەنیا سەرنجی لەسەر یەک لایەن بووە و پێشێلکارییەکانی لایەنەکانی دیکەی فەرامۆش کردووە. لیژنەیەکیش لەلایەن وەزارەتی دادەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان پێکهێنراوە و بەڵێنی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی شەفافی داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
30 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەوانێکی کورد لەسەر ئاستی ئێران شەش مەدالیا بەدەست دەهێنێت