مەلەوانێکی کورد لەسەر ئاستی ئێران شەش مەدالیا بەدەست دەهێنێت

شەیری بکە لە:
مەلەوانێکی کورد لەسەر ئاستی ئێران شەش مەدالیا بەدەست دەهێنێت

سوشیان عیبادی کە توانی شەش مەدالیا بەدەست بهێنێت

ئاڤا نیوز

 

لە پاڵەوانێتییەکی پێشبڕکێی مەلەوانیدا کە لە شاری زنجانی ئێران بۆ مەلەوانانی تەمەن 11 بۆ 12 ساڵان ڕێکخرابوو، مەلەوانێکی کورد توانی شەش مەدالیا بەدەست بهێنێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: سوشیان عیبادی، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بەشداری لە پاڵەوانێتییەکی پێشبڕکێی مەلەوانیدا کرد کە تیایدا 274 مەلەوان بەشێوەی 28 گرووپ پێشبڕکێیان کرد بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکان، پاڵەوانێتییەکە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بەردەوام بوو، لە کۆتایی پێشبڕکێکاندا سوشیان عیبادی، مەلەوانی بەتوانای کورد توانی چوار مەدالیای زێڕ و دوو مەدالیای برۆنز بەدەست بهێنێت.

 

زانیاریی زیاتر: سوشیان عیبادی کە لە پاڵەوانێتییەکەدا نوێنەرایەتیی پارێزگای سنەی دەکرد مەدالیا زێڕەکانی لە پێشبڕکێی 50 مەتری، 100 مەتری، 200 مەتریی ئازاد و 200 مەتریی تاکەکەسیی تێکەڵ بەدەستهێنا.

 

ئەوەش بزانە: سوشیان عیبادی هەردوو مەدالیای برۆنزی لە 50 مەتریی مەلەی پەپوولەیی و 50 مەتریی پشتەمەلە بەدەستهێنا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ