دەوڵەت باخچەلی: هەسەدە ڕێککەوتنامەی 10ـی ئادار جێبەجێ نەکات هێرشی سەربازی دەکەین

شەیری بکە لە:
دەوڵەت باخچەلی: هەسەدە ڕێککەوتنامەی 10ـی ئادار جێبەجێ نەکات هێرشی سەربازی دەکەین

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە. وێنە؛ میدیا تورکییەکان

ئاڤا نیوز

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا هەڕەشە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات و دەڵێت دەبێت ڕێککەوتنامەی 10ـی ئادار جێبەجێبکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: بە پێی ڕێککەوتنامەی 10ـی ئادار کە هەریەک لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) واژۆیان لەسەر کرد، هێزەکانی سووریای دیموکرات دەبن بە بەشێک لە سوپای نیشتیمانی سووریا، بەرپرسانی تورکیا بەردەوام ناڕەزایەتی دەردەبڕن لە دواخستنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەکە و بە هۆکاری پشێوی و تێکچوونی ئاسایش و سەقامگیری ناوی دەبەن.

بڵاوکراوەی فەرمی: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی "مەهەپە" لە بڵاوکراوەیەکی فەرمی سەبارەت بە دوایین پێشهات و بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بە بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ڕێککەوتنامەی 10ـی ئادار کردووە و ڕایگەیاندووە: بانگەوازی ئۆجەلان بۆ دانانی چەک، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ش دەگرێتەوە و دەبێت بە پێی پرۆسەکە هەنگاو بنێن و داواکارییەکانی بانگەوازەکە جێبەجێ بکەن.

زانیاریی زیاتر: باخچەلی لە بەشێکی ڕوونکردنەوەکەدا بە زمانێكی هەڕەشەئامێز ئاماژەی بە یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە کردووە و لە ئەگەری جێبەجێنەکردنیدا، هەڕەشەی دەستوەردانی سەربازی تورکیا دەکات و دەڵێت، ئەگەر هەسەدە پابەند نەبێت بەو ئەرکانەی کە لە ڕێککەوتننامەی 10ـی ئاداردا هاتووە، ئەوا دەستوەردانی سەربازی هاوبەشی ئەنقەرە و دیمەشق دەبێتە بژاردەیەکی ناچاری و ئەنجام دەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ