گۆرانییە شادەکانی پوریا محەممەدی لە سۆشیاڵ میدیا دەبن بە ترێند

شەیری بکە لە:

 ئاڤا نیوز

پوریا محەممەدی دوو هەفتە پێش ئێستا نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە، گۆرانییەکانی شادن و بوون بە ترێندی سۆشیا میدیا.

چیرۆکی سەرەکی: پوریا محەممەدی خەڵکی پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە 11 ساڵییەوە کاری هونەری دەکات و نزیکەی 10 گۆرانی هەیە و سەرجەم کارەکانی شادن. پوریا محەممەدی میوانی ئاڤا میدیایە و باسی کارە هونەرییەکانی دەکات.

لێدوانی فەرمی: پوریا محەممەدی دەڵێت: لە سنە و کەرکووک و کرماشان کۆنسێرتم کردووە، دوو هەفتە پێشتر نوێترین بەرهەمم بڵاوکردەوە.

- کۆنسێرتم لە تاران و سنە و کرماشان و پاوە کردووە.

- پێشتر بەشداری کێبڕکێیەکم کردووە لە هەورامان بە ناوی شارۆی دەنگ کە توانیم پلەی یەکەم بەدەست بهێنم.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پوریا محەممەدی سەرجەم گۆرانییەکانی شادن و بوونەتە ترێند لە سۆشیاڵ میدیا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ