باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی شوو هایفێنگ، جێگری باڵیۆزی چین. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
جێگری باڵیۆزی چین لە عێراق ڕایدەگەیێنێت، عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی چینە لە ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا، هەروەها چین گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوی عێراقە.
چیرۆکی سەرەکی: جێگری باڵیۆزی چین لە عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیارەکانی دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیای دایەوە سەبارەت بە قەبارەی وەبەرهێنانەکانی چین لە کەرتی نەوتی عێراق و میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی شایستە داراییەکانی نەوت.
لێدوانی فەرمی: شوو هایفێنگ، جێگری باڵیۆزی چین ئاماژەی بەوەدا، لە ساڵی 2024دا، چین نزیکەی 64 ملیۆن تۆن نەوتی خاوی لە عێراقەوە هاوردە کردووە. جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە "چین وڵاتێکی دۆست و هاوبەشێکی ستراتیژییە بۆ عێراق و خوازیارە پەرە بە هاوکارییەکانیان لەم بوارەدا بدات." پێشیوابوو کە وەبەرهێنانەکانی چین لە بوارە جیاوازەکاندا "گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە عێراقدا بەهێزتر دەکات."
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی شایستە داراییەکانی نەوت، هایفێنگ ڕوونیکردەوە کە "تا ئێستا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ چین بە شێوەی نەریتی جێبەجێ دەکرێت." ئەو باسی لەوە کرد کە "ئەم ڕێگەیە هاوشێوەی ڕێگەکانی دیکەی مامەڵەی نەوتی عێراقە لەگەڵ وڵاتانی تر."
لەهەمان کاتدا: ئاشکرای کرد کە "هەردوو لایەنی چینی و عێراقی ڕاوێژ دەکەن بۆ هەمەجۆرکردنی ڕێگەکانی چارەسەرکردنی بازرگانیی نەوت لە داهاتوودا."
جێگری باڵیۆزی چین پێیوابوو "ئەم هەمەجۆرکردنە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە بواری وزەدا زیاد دەکات و بوارەکانی دیکەش دەگرێتەوە، لەوانەش بازرگانیی کاڵاکانی تر." لە کۆتاییدا، هایفێنگ داوای کرد کە "پێویستە لایەنی عێراقی بەرەو ئەم هەمەجۆرکردنە لە چارەسەرکردنی شایستە داراییەکان لە داهاتوودا هەنگاو بنێت."
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان