هەڵوێستی بەغدا لەبارەی مووچە ئەرێنییە و شاندی کوردستان بە دەستی پڕ گەڕاوەتەوە

شەیری بکە لە:
هەڵوێستی بەغدا لەبارەی مووچە ئەرێنییە و شاندی کوردستان بە دەستی پڕ گەڕاوەتەوە

وێنەی هەولێر - بەغدا - دیناری عێراقی (گرافیکی ئاڤا)

ئاڤا نیوز

دوای ژمارەیەك كۆبوونەوە لە شارەكانی هەولێر و دواتریش لە شاری بەغدا سەبارەت بە پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت و مووچەی فەرمانبەران، شاندی دانوستاندكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دەستی پڕەوە گەڕاونەتەوە و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش تاوتوێی ئەنجامی كۆبوونەوەكان دەكات و بڕیاریان لەبارەیەوە دەدات.

چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 24-6-2025، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بە پەیوەندیی تەلەفۆنی قسەی لەگەڵ هەریەك لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فایەق زیدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق كرد و باسیان لە گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرد بە ئامانجی چارەسەركردنی گرفتەكە، ڕۆژی دواتر كۆبوونەوەكانی هەردوو شاندی دانوستاندكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەستیان پێكردەوە و لە چەند ڕۆژێكدا ژمارەیەك كۆبوونەوەی لەدوای یەك لە هەولێر و بەغدا ئەنجام دران.

زانیاریی تایبەت: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەی تایبەتەوە دەست ئاڤا كەوتوون، شاندەكەی هەرێمی كوردستان كە شەوی ڕابردوو لە بەغداوە گەڕانەوە هەرێمی كوردستان، بە ئەنجامی باش و دەستی پڕەوە هاتوونەتەوە، ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە كە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تاوتوێی ئەنجامی كۆبوونەوەكان بكات و بڕیاریان لەبارەیەوە بدات بۆ ئەو مەبەستە، سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە.

زانیاریی زیاتر: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ڕژدە لەسەر ئەوەی بەپێی دەستوور لەگەڵ بەغدا بگەنە ڕێککەوتن و بەمزووانە هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە، هەر بۆ تاووتوێكردنی ئەنجامی كۆبوونەوەكانی شاندەكانی هەولێر و بەغدا، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن قسە دەکەن و بڕیاری کۆتایی لەسەر خاڵە ناکۆکەکان دەدەن. بەمزووانەش ئەنجامی تەلەفۆنەکە و ئەنجامی گفتوگۆکانی هەردوو شاند بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیێنرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا گەیشتوون، هەڵوێستی حکومەتی عێراق سەبارەت بە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت و ناردنی مووچە ئەرێنییە و گوتوویانە ئەم وردە کێشانە كە هەن چارەسەر بکەین دەست دەکەینەوە بە ناردنی مووچە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ