
گۆشەیەکی قەرەتەپە - وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڕیاری هێنانەکایەی قەزای قەرەتەپەی لە سنووری پارێزگای دیالە دەرکرد، هەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکسیش خرانەسەر قەزا تازەکە.
وێنە گەورەکە: قەزای قەرەتەپە، دەكەوێتە باكووری پارێزگای دیالە و بەپێی دەستووری عێراق لە چوارچێوەی ناوچە کێشەلەسەرەکان دایە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، دوای چەند مانگێك لە دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن داعشەوە، لە كۆتایی ساڵی 2014ـدا پێشمەرگە و حەشدی شەعبی كۆنترۆڵیانكردەوە، ژمارەی دانیشتووانەکەشی نزیکەی 47 هەزار کەسە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانان دوای وەرگرتنی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گەشەپێدان و سەردانی مەیدانی شاندی وەزارەت، بڕیاریدا لەسەر ئەوەی ناحیەی قەرەتەپە لە سنووری قەزای خانەقین هەموو مەرجەکانی بوون بە قەزای تێدایە، بڕیارەکەش جگە لەوەی هاوکار دەبێت بۆ زیادکردنی هەلیکار و خزمەتگوزارییەکان، وەبەرهێنان و داهاتەکانیش لە قەرەتەپەدا زیاتر دەکات.
بەگوێرەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق هەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکسیش دەخرێنەسەر قەزای قەرەتەپە و کۆدی کارگێڕیی قەزاکەش لە حکومەتی عێراقدا 2109 دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە حکومەتی عێراق لەبارەی ڕووداوەکەی کفری
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا 66%ـی گەنمی جووتیاران وەرگیراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە بەشێک لە شارەکانی عێراق نرخی سەهۆڵ سێ هێندە بەرزبووەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مایکرۆسۆفت لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە دێتە ناو بواری پزیشکییەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
زاخۆ و شارێكی بەناوبانگی ئەمریكا بوونە دەستەخوشک
2 تەممووز
ئاڤا تیڤی.. ئەو کەناڵەی هاوسەنگی میدیای کوردی گۆڕی، چۆن؟
2 تەممووز
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
1 تەممووز
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە حکومەتی عێراق لەبارەی ڕووداوەکەی کفری
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا 66%ـی گەنمی جووتیاران وەرگیراوە