سەرۆککۆماری عێراق: داوای ئاگربەستی هەمیشەیی و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی ئێران دەکەین
- هەواڵ
- 2 تەممووز
چاوپێکەوتنی د. عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ ڕادیۆی نیشتمانیی ئیسپانیا
ئاڤا نیوز
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی نیشتمانیی ئیسپانیا، سەرۆککۆماری عێراق، نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی و هیوای خواست ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل ببێتە هەمیشەیی و کۆتایی بە "تاوانەکان دژی گەلانی ناوچەکە" بهێنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران، د. عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بە "باش" ناوبرد و جەختی لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگەوە کردەوە، نەک بە گەمارۆ و گۆشەگیری، تا ئێران بتوانێت ببێتە "بەشێک لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی."
سەرۆککۆمار ڕاشیگەیاند، سەرەڕای تێکشکاندنی سەربازییانەی داعش، ئەو ڕێکخراوە هێشتا وەک "هەڕەشەیەکی فیکری" ماوەتەوە و ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ڕووبەڕووی ببێتەوە. هەروەها ئاشکرای کرد کە عێراق هاوکارییەکی نزیکی لەگەڵ حکومەتی سووریا هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پاشماوەکانی داعش لەسەر سنوورەکان.
گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەكه: سەرۆککۆمار هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک ترەمپ خواست لە هەوڵەکانیدا بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە جیهاندا، چونکە "بەبێ ئاشتی، هەموومان زیانمەند دەبین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە حکومەتی عێراق لەبارەی ڕووداوەکەی کفری
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا 66%ـی گەنمی جووتیاران وەرگیراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە بەشێک لە شارەکانی عێراق نرخی سەهۆڵ سێ هێندە بەرزبووەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مایکرۆسۆفت لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە دێتە ناو بواری پزیشکییەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
زاخۆ و شارێكی بەناوبانگی ئەمریكا بوونە دەستەخوشک
2 تەممووز
ئاڤا تیڤی.. ئەو کەناڵەی هاوسەنگی میدیای کوردی گۆڕی، چۆن؟
2 تەممووز
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
1 تەممووز
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە حکومەتی عێراق لەبارەی ڕووداوەکەی کفری
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا 66%ـی گەنمی جووتیاران وەرگیراوە