ڕووسیا و ئۆکراینا لە هێرشکردنە سەر خاکی یەکتر بەردەوامن

شەیری بکە لە:
ڕووسیا و ئۆکراینا لە هێرشکردنە سەر خاکی یەکتر بەردەوامن

دیمەنی پاش بۆردوومانی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەی ئۆدیسا لە ئۆکراینا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

سەرەڕای تەواوی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی هەر یەکە لە ڕووسیا و ئۆکراینا، بەڵام هێشتا هەردوولا لە هێرشکردنە سەر یەکتری بەردەوامن، لە دەرئەنجامی هێرشەکانی شەوی ڕابردوو لە هەردوولا بریندار هەبوون.

چیرۆکی سەرەکی: لەمیانەی هێرشێکی شەوی ڕابردووی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەی ئۆدێسا لە باشووری ئۆکراینا پێنج کەس برینداربوون کە دووانیان منداڵن، ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکە دامەزراوە گرنگەکانی ناو بەندەرەکەی کردۆتە ئامانج

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ماوەی شەوێکدا 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینایان لە ئاسمانی ناوچەی لیپێتسک تێکشکاندووە، هاوکات دەشڵێت بەهۆی ‌هێرشەکەوە کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ