ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك: ڕژدین 32%ـی شایستە و بەركەوتەكان بۆ توركمانەكان بێت
- هەواڵ
- 3 تەممووز

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە پێكهاتەی توركمان دەڵێت، كاری لەپێشینەی ئەو لیژنە باڵایەی لەلایەن پارێزگاری كەركووك و ئەنجوومەنی پارێزگا پێكهێنراوە، پێداچوونەوە دەبێت بە پۆستە ئیدارییەكانی ناحیەی پردێ. دووپاتیشی دەكاتەوە كەوا ڕژدن لەسەر ئەوەی توركمان هاوشێوەی كورد و عەرەب، 32%ـی پۆستەكان و میلاكی دامەزراندنی بەركەوێت.
چیرۆكی سەرەكی: دوای دروستبوونی گرژییەكانی ئەمڕۆی ناحیەی پردێ بەهۆی داواكاریی توركمانەكان بۆ پۆستە ئیدارییەكانی ناحیەكە، ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری كەركووك، بە فەرمانێكی كارگێڕی بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا بەمەبەستی دووبارە پێداچوونەوە بە هاوسەنگی لە پۆستە ئیدارییەكانی قەزا و ناحیەكانی پارێزگای كەركووك لەماوەی مانگێكدا.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ڕەمزی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە پێكهاتەی توركمان، لە لێدوانێكی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەكرد، لیژنەی پێكهێنراو پێشینەی كارەكانی لە ناحیەی پردێ دەستپێدەكات و "لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە هەنگاوی جددی و كردەیی بۆ دووبارە هاوسەنگكردنەوەی پۆستە ئیدارییەكان دەهاوێژین"، بەلەبەرچاوگرتنی بەركەوتەی هەڵبژاردنی پێكهاتەی توركمانی.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دووپاتیشی كردەوە، "ڕژدین لەسەر ئەوەی ڕێژەی 32%ـی پۆست و خزمەتگوزاری و تەنانەت میلاكی دامەزراندیش بۆ پێكهاتەی توركمانی بێت، هەروەك چۆن كورد و عەرەب هەریەكەیان ئەو ڕێژەیان بەركەوتووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن