کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

دوای چەندین مانگ لە چاوەڕوانی و ڕاگیرانی مووچەکانیان، بڕیارە سبەی کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن لە پارێزگای سلێمانی، هەرسێ مووچەی مانگەکانی چوار، پێنج و شەشی ئەمساڵیان بۆ خەرج بکرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن لە سلێمانی، چەند مانگێک بوو کێشەی ڕاگرتنی مووچەیان هەبوو، دوو مانگ پێش ئێستا کە ئاڤا دەنگی گەیاندن سێ مووچەیان بەیەکەوە بۆ خەرج کرا، ئێستا سێ مووچەی دیکەشیان بۆ خەرج دەکرێت.


زانیاریی ئاڤا: بەپێی بەدواداچوونەکانی  ئاڤا کە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە، بڕیارە سبەی چوارشەممە، هەرسێ مووچەی مانگەکانی چوار، پێنج و شەشی ئەمساڵی کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن خەرج بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ