پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە

شەیری بکە لە:
پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە

دیمەنی پرۆژەیەکی ئاو لەسەر زێی گەورە

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەئەوە دەدات کە کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ بەردەوامە و لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێت، هەزاران کەس لێی سوودمەند دەبن.

وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاو لە زێی گەورە بۆ ئاکرێ ڕادەکێشرێت، بە گوژمەی 109 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و دەتوانێت لە کاتژمێرێکدا سێ هەزار مەتر سێجا ئاو بەرهەم بهێنێت.

لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت، "60%ـی پڕۆژەکە تەواو بووە و لەئایندەیەکی نزیک پرۆژەکە کارا دەکرێت، هاوکات بەمنزیکانەش پڕۆژەی ئاوی بەردەڕەش دەست پێدەکات."

ئەمەش بزانە: بەتەواوبوونی پڕۆژەکە کێشەی ئاوی سەنتەری قەزاکە و 18 گوندی دەوروبەری کە دەکەونە سەر رێڕەوی بۆرییەکان بە تەواوی چارەسەر دەبێت، 108 بیر دادەخرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ