کەسوکاری تۆمەتبارەکەی شێخان ڕوونکردنەوە لەسەر ڕووداوەکە دەدەن

شەیری بکە لە:
کەسوکاری تۆمەتبارەکەی شێخان ڕوونکردنەوە لەسەر ڕووداوەکە دەدەن

تۆمەتبار (ش.ک) کە لە ڕووبەڕووبەوونەوەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا

ئاڤا نیوز

کەسوکاری تۆمەتبارەکەی شێخان لە چۆنیەتی دەستگیرکردنی کۆڕەکەیان ناڕازین و دەڵێن: بۆچی لە بازگەیەکدا دەستگیریان نەکردووە و لە ئاهەنگی خێزانی هەوڵی دەستگیرکردنیان داوە.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە داواکراو بوو، ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوویەوە و دوو كارمەندی ئاسایش شەهید بوون، تۆمەتبارەکەش کوژرا. سێ كارمەندی هێزەکانی ئاسایش و کچێکی تۆمەتبارەکەش بریندار بوو کە تەمەنی  15 ساڵە.

لێدوانی فەرمی: مامی تۆمەتبارەکە بە ئاڤای ڕاگەیاند: کاتێک ئاهەنگەکەمان کۆتایی هات و خەڵک دەگەڕانەوە ماڵەکانیان، لەناکاو گوێمان لە دەنگی تەقەیەکی زۆر بوو و بەر هۆلی ئاهەنگەکە کەوتن، نەماندەزانی مەسەلە چییە و بۆچی تەقە دەکرێت.

دەشڵێت: برازاکەم ماوەی 15 ساڵە بە غیابی حوکم کراوە، بە بەردەوامی دەڕواتە دهۆک و هەولێر و شوێنەکانی دیکە، بۆچی لە بازگە و دەرەوە دەستگیریان نەکردووە، کەچی لە ئاهەنگێکی خێزانیدا هەوڵی دەستگیر کردنی دەدەن.

لەلایەکی دیکەوە: برای تۆمەتبارەکە بە ئاڤای گوت: داوا لە سەرۆک بارزانی دەکەین بێتە سەر هێڵ و کێشەکەمان بۆ چارەسەر بکات، مافی ئێمە و کارمەندەکانی هێزە ئەمنییەکانیش نەفەوتێت، چونکە ئەوەی ڕوویداوە هەوڵێکی کەسی بووە و لەکاتی نەشیاودا هەوڵی دەستگیرکردنی براکەمیان داوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ