ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات

شەیری بکە لە:
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

لێدوانێکی سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی پیلانگێڕی ڕووسیا دژ بە ئەمریکا، وەڵامی ڕووسیای بەدوای خۆیدا هێنا و دەڵێت هیچ پلانگێڕییەک نییە، بەڵام ڕەنگە ترەمپ قسەی گاڵتەجاڕانەی کردبێت.

چی ڕوودەدات: ئەمڕۆ چوارشەممە، نمایشێکی سەربازیی بەرفراوان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی دووەم لە چین بەڕێوەچوو، سەرۆکی ئەمریکاش ئەم ئاهەنگە وەک "پیلانگێڕی" دژی وڵاتەکەی ناو برد کە ڕووسیا بەشداری لەم ڕێوڕەسمەدا کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری ڤلادێمیر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ''هیچ پیلانێک نییە، کەس پیلانی لە دژی کەس نەبەستووە بە هیچ شێوەیەک، ئەم بیرۆکەیە هەرگیز لە مێشکی هیچ کام لەو سێ سەرکردەیەدا نەبووە، هاوکات جەخت لە ڕۆڵی سەرۆکی ئەمریکا دەکاتەوە و دەڵێت، هەمووان ئاگاداری ئەو ڕۆڵەن کە ئەمریکا و ئیدارەی ئێستای و خودی سەرۆک ترەمپ لەم بارودۆخە نێودەوڵەتییەی ئێستا دەیگێڕن، بەڵام ڕەنگە ترەمپ قسەی گاڵتەجاڕانەی کردبێت''.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم قسەی ترەمپ لە چوارچێوەی ئاهەنگگێڕانی چین بوو بۆ ساڵیادی 80 ساڵەی کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی دووەم کە تێدا هەر یەکە لە شی جین پینگ، سەرۆکی چین و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور ئامادەی بوون. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ