سوودانی بەڵێنی کۆتاییهێنان بە دۆسیەی نيشانەی ئەمنی دەدات

شەیری بکە لە:
سوودانی بەڵێنی کۆتاییهێنان بە دۆسیەی نيشانەی ئەمنی دەدات

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنیداوە دووبارە پێداچوونەوە بە دۆسیەی نيشانەی ئەمنی و لێکچوونی ناوەکان بکات، کە بووەتە هۆی پەکخستنی کاروباری سەرەکی ژیانی بەشێک لەهاووڵاتیانی پارێزگا سوننە نشیینەکان.

 

نیشانەی ئەمنی چییە؟: نیشانەی ئەمنی ڕێکارێکی کارگێڕییە دوای ساڵی 2004 لەهەندێک پارێزگا بەتایبەتی سوننە نشیینەکان گیرایەبەر، زۆربەی کات پشتی بە ڕاپۆرتی ئەمنیی هەواڵدەران یان دەزگا هەواڵگرییە ناوخۆییەکان بەستووە،  لەم ڕێکارەدا ناوی بەشێک لە هاووڵاتییان وەک گومانلێکراو یان کەسوکاری داواکراو بەبێ هیچ بڕیارێکی دادوەری تۆمار کراوە .


لێدوانی فەرمی: موزر کەڕەوی، پەرلەمانتاری عێراق لەپشکی  پارێزگای دیالە، ڕایگەیاند: لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنیداوە بە دووبارە پێداچوونەوە بە بڕیاری نیشانەی ئەمنی بۆ ئەو مەبەستەش سوودانی پەیوەندی بە  دەزگای ئاسایشی نیشتمانییەوە کردووە. 

 

زانیاریی زیاتر: کەڕەوی ئاماژەی بەوەکرد، نیشانەی ئەمنی بووەتە ڕێگرێکی ڕاستەقینە لە بەردەم گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ زۆرێک لە خێزانەکان، بە تایبەتی ئەوانەی تاوەکو ئیستا ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان یان بەهۆی شەڕی چەکدارانی داعش سەرچاوەی بژێوییان لە دەستداوە.

 

كاریگه‌ریی و لێكه‌وته‌كان: پڕۆژەی نیشانەی ئەمنی بووەتە هۆی بێبەشکردنی ئەو هاووڵاتیانەی ناوی خۆیان یان ناوی کەسوکاریان لەو ڕاپۆرتە ئەمنییانەی کە ساڵانێکە یەکلانەکراونەتەوە. لەوانەش قەرەبووکردنەوە، دەرکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان، مامەڵەکانی خانەنشینی، دامەزراندن و نیشتەجێبوون،

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ