زانیاریی ئاڤا: پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنیی خۆراک تا سەرەتای مانگی داهاتوو درێژكرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکێک لە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایدەگەیەنێت، پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی پسووڵەی خۆراک لە هەرێمی كوردستان، بەفەرمی تاوەكو سەرەتای مانگی داهاتوو درێژكرایەوە.
وێنە گەورەكە: سبەی شەممە 5ـی تەمموزی 2025، دوا وادەی دیاریكراوە بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی پسووڵەی خۆراک كە بۆ ماوەی مانگێک بەردەست بوو، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ڕێككەوتنیان كرد بە درێژكردنەوەی ماوەكە تاوەكو 1-8-2025.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دوای ڕێككەوتنمان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ڕەزامەندی درا بەوەی ماوەی پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك لە هەرێمی كوردستان، تاوەكو 1ـی ئاب درێژبكرێتەوە، هاوشێوەی سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی عێراق، بۆیە تا ئەو وادەیە مۆڵەت بە هاووڵاتیان دراوە ئەو فۆرمە پڕبكەنەوە.
باكگراوند: لە كۆتایی ساڵی ڕابردووەوە، دەستكراوە بە گۆڕینی پسووڵەی خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق لە شێوازی كاغەزە بۆ ئەلیكترۆنی، پرۆسەكە قۆناغی زۆری بڕیوە و لە زۆرێك لە پارێزگاكان بەكۆتایی هاتووە و لە بەشێك لە پارێزگاكانی دیكەش گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە بەشێک لە شارەکانی عێراق نرخی سەهۆڵ سێ هێندە بەرزبووەتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مایکرۆسۆفت لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە دێتە ناو بواری پزیشکییەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
زاخۆ و شارێكی بەناوبانگی ئەمریكا بوونە دەستەخوشک
2 تەممووز
ئاڤا تیڤی.. ئەو کەناڵەی هاوسەنگی میدیای کوردی گۆڕی، چۆن؟
2 تەممووز
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
1 تەممووز
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر: 75%ـی بەرهەمی ناوخۆ هەناردەی دەرەوە دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا ناسنامە نوێیەکەی ڕاگەیاند و هەڵۆی زێڕین دەکاتە سیمبول
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا 500 هەزار ڤیزا بە هاووڵاتیانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا دەدات