قاوەخانەی عەبۆ قاوەچی نزیکەی 150 ساڵە بەڕووی سەردانیکەراندا کراوەیە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

قاوەخانەی عەبۆ قاوەچی، کۆنترین قاوەخانەی شاری هەولێرە و تەمەنی بۆ نزیکەی 150 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، هێشتا بەڕووی سەردانیکەراندا کراوەیە.

ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: خەڵک بە تامەزرۆییەوە دەچن و لەوێ قاوە دەخۆنەوە، سەردانیکەرێکی قاوەخانەکە دەڵێت، "لەم قاوەخانەیەی عەبۆ قاوەچیدا هەست بە ئارامی دەکەین".

هاوکات، پیاوێکی بە تەمەنیش یادەوەری خۆی و قاوەخانەکە دەگێڕێتەوە و دەڵێت، جاران کە پیاوە بە تەمەنەکان لە سەر قەڵاوە دەهاتنە خوارەوە لە قاوەخانەی عەبۆ قاوەچی لایان دەدا و پشوویێکیشیان دەدا و قاوەیەکیشیان دەخواردەوە، چونکە شوێنی حەوانەوەی دانیشتوانی قەڵای هەولێر بووە.


زانیاریی زیاتر: مێژووی قاوەخانەکە لە شاری هەولێر بۆ نزیکەی سەدە و نیوێک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، تا ئێستاش بەڕووی سەردانیکەراندا کراوەیە و پێشوازی لە خەڵک دەکات.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ