
وێنەی بەشێک لە سەرکردە باڵاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"
ئاڤا نیوز
ئاڤا لە بەدواداچوونێکی ورد دا زانیویەتی، پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە سنووری قەزای پشدەر دەبێت و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا، نوێنەری چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و دەم پارتی لە مەراسیمەکە بەشدار دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: هەردوو دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و دەزگای هەواڵگریی عێراق بە ئاگاداری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاریی پێویستییان کردووە بۆ ڕێکخستنی شێوازی چەکدانانی پەکەکە، پێشتر ئاڤا وەک یەکەم دەزگای میدیایی ئاشکرای کرد، ڕۆژی 10ـی مانگی تەمموز، پەکەکە بۆ سەلماندنی نیازپاکی خۆیان، یەکەم گەڕی چەکدانان جێبەجێ دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤای ڕاگەیاند: پرۆسەکە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا لە نێوان گوندەکانی بانووەقەل و تووەسوران لە ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر یاخود هەر لە قەندیل دەبێت، هەر لەوناوچەیە چەکەکان ڕادەست دەکرێن و لە شوێنێک هەڵدەگیرێن و دواتر لەناو دەبرێن.
زانیاریی پەیامنێر: هەنگاو محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لەبارەی شێوازی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە پەیوەندیی بە هیوا قەرەنی، سەرپەرشیاریی ئیدارەی ڕاپەرینەوە کردووە و بەم شێوەیە وڵامی وەرگرتووە: "هیچ زانیارییەکمان لەو بارەیەوە نییە".
ئەمەش بزانە: ماوەی چوار مانگە تورکیا بۆردوومانەکانی بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە لە سنووری قەندیل ڕاگرتووە، بەڵام هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی گارە و مەتین هەر بەردەوام بووە.
پەکەکە چەکەکانی ڕادەست دەکاتەوە؟
محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕۆژی 10 تا 12ی تەممووز، 25 تاوەکو 30چەکداری پەکەکە لە ناوچەیەکی سەر بە شاری سلێمانی، لە مەراسیمێکی تایبەت دا چەک و کەرەستەی سەربازی و ئامێری ئەلیکترۆنی لە ناوچەیەک کۆ دەکەنەوە، ئەمەش وەکو نیشاندانی نییەتێکی جددییە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.
مەراسیمە تایبەتەکەی پەکەکە چۆن دەکرێت؟
چاوەڕان دەکرێت بەرپرسێکی سەربازی پەکەکە وتارێک پێشکەش بکات و چاوەڕان دەکرێت ئەو کەسە ' موستەفا کەرەسو' بێت، دواتر نزیکە 30 چەکداریی پەکەکە چەک و کەرەستە سەربازییەکانیان بە بەرچاوی میدیا جیهانییەکانەوە کۆدەکەنەوە و لە شوێنێک هەڵدەگرێت.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامی دەبێت؟
چاوەڕوان دەکرێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پەیامێکی ڤیدیۆی هەبێت و ڕۆژێک بەر لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە بڵاوبکرێتەوە.
دوای مەراسیمەکە چارەنووسی ئەو چەکدارانی پەکەکە چی دەبێت؟
دوای ئەوەی چەکدارانی پەکەکە چەکەکانیان لەو ناوچەیە دانا، دواتر دەگەڕێنەوە بۆ قەندیل و دەچنەوە حەشارگەکانی خۆیان، بەگوێرەی دوایین لێدوانی ئەردۆغانیش بێت، سەرجەم کەرەستە سەربازییەکانی پەکەکە لەناو دەبرێن و ناکەونە دەست هیچ هێزێکی ئەمنیی.
هەنگاوەکانی تورکیا بۆ دیاریکردنی چارەنووسی چەکدارانی پەکەکە چی دەبێت؟
لە ناوخۆی تورکیا تاوەکو 15-7 کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا پێکدەهێنرێت، بەپێی زانیارییەکانی محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی کە بە ئاڤای ڕاگەیاندووە، ژمارەی ئەندامانی ئەو کۆمیسیۆنە لە نێوان 25-40 ئەندام پەرلەمان دەبێت، ئەوان کار لەسەر چارەنووسی ئەو چەکدارانەی پەکەکە دەکەن، بە یاسا چۆنییەتی تێکەڵ بوونیان لەگەڵ خەڵک و هاتنەوەیان بۆ ناو شار ڕێکدەخرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەنزیخانەکانی هەولێر لە یەک مانگدا 33 ملیۆن دینار سزادراون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دەچێتە شانشینی عومان