سەرۆک بارزانی بۆ ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە: بە شانازییەوە ئەندامێکی ئەو ئەنجوومەنەم

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی بۆ ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە: بە شانازییەوە ئەندامێکی ئەو ئەنجوومەنەم

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانی پارێزگای هەڵەبجە

ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی کرد لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانی پارێزگای هەڵەبجە، بە ئەندامانی ئەنجوومەنەکەی وت، شانازییە کە ئەندامێکی ئەو ئەنجوومەنە بم.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ شەممە لە سەڵاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازی کرد لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانی پارێزگای هەڵەبجە. ئەندامانی ئەنجوومەنەکە بە ناوی خەڵکی هەڵەبجە سوپاسی خەمخۆری و پەرۆشی سەرۆک بارزانییان کرد لە پرسی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە و ئەو خزمەتگوزارییەی پێشکەش بەو پارێزگایە کراوە. هاوکات داوایان کرد سەرۆک بارزانی بەردەوام بێت لە پاڵپشتییەكانی بۆ هەڵەبجە و خزمەتگوزاریی زیاتر لەڕێی دامەزراوەكانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

سەرۆک بارزانی بۆ ئەنجوومەنەکە وتی، بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تەنیا بابەتێكی مەعنەوی و لەپێناو گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاترە و قوربانیدان و گەورەیی هەڵەبجە بەراورد ناكرێ.

ئەوەشی خستەڕوو "بە شانازییەوە خۆم بە ئەندامێكی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەزانم و ئەركی دامەزرامەكانی هەرێمیشە ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ خزمەتگوزاریی هەڵەبجە ئەنجامی بدەن".

 

 

 

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ