فراكسیۆنە كوردستانییەكان بۆ پرسی مووچە لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵڵا كۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ - د. ڤیان دەخیل، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی - د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق - هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز - جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمشەو فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆببنەوە، پرسی مووچەی هەرێمی كوردستان تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوە دەبێت.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 70 ڕۆژە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی ڕاگرتووە، سەرەڕای هەوڵەکانیش لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دادگای فیدراڵی و پەرلەمانی عێراق، تائێستا بڕیاری ناردنی مووچە نەدراوە، دوێنێش بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە بەغداوە بەڵێنی چارەسەرکردنی پرسی ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی داهاتوو دراوە.
لێدوانی فەرمی: د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، وەزیرە كوردەكانی حكومەتی فیدراڵ و فراكسیۆنەكانی پارتی، یەكێتی، یەكگرتوو و كۆمەڵی دادگەری، لەگەڵ د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆدەبنەوە.
زانیاریی ئاڤا: ئاڤا زانیویەتی فراكسیۆنی نەوەی نوێ بەشداری ئەم كۆبوونەوەیە ناكات.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی
؛ جێگری سەرۆکوەزیران، لە هەولێر کۆبووەوە کە تایبەت بوو بە دابینکردنی مووچە و ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، لەمبارەیەوە کۆدەنگیی و هاوهەڵوێستیی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر تێکشکێنرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی گەرمیان ڕوونکردنەوە لەسەر کوشتنی سێ کەس دەدات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر: لەكاتی بینینی هەر تاوانێک بەڵگەكان بە وەتسئەپ بنێرن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی هۆشداریی تووند دەدات: بارزانی جددییە لە کشانەوەیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەهرەی گەنجەکانمان شانازییەکی گەورەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی شەڕی پەکەکەو تورکیاوە سەدان گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون
12 تەممووز
چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات
12 تەممووز
هونەرمەندێکی کورد دەوێت لە چەکە سووتاوەکانی پەکەکە بەرهەمێکی هونەری دروست بکات
12 تەممووز
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر تێکشکێنرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی گەرمیان ڕوونکردنەوە لەسەر کوشتنی سێ کەس دەدات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر: لەكاتی بینینی هەر تاوانێک بەڵگەكان بە وەتسئەپ بنێرن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی هۆشداریی تووند دەدات: بارزانی جددییە لە کشانەوەیدا