بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پیرمام دەستیپێکرد، هەڵوەستە لەسەر کێشەی مووچە و یەک هەڵوێستی کورد لە بەغدا و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نزیکەی دوو مانگ جارێکی دیکە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەی ئەمجارە لەسەر ئاستی باڵایە، هەڵوەستە لەسەر دوایین پێشهاتەکان سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە پەیوەستە بە گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی بەڕێوەدەچێت، شاندی پارتی پێکهاتوون لە نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، مەحموود محەممەد و پشتیوان سادق.
لەلایەکی دیکەوە: شاندی یەکێتی بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانییە، پیکهاتوون لە قوباد تاڵەبانی، عیماد ئەحمەد، خەسرەو گوڵ محەممەد، دەرباز کۆسرەت، ئاسۆ مامەند، شێخ ئەحمەدی نۆکان، شاڵاو شێخ سەلاح و نزار ئامێدی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 9 خولەک لەمەوپێش
عێراق چۆن لە "هەڕەشەیەکی چارەنووسساز" ڕزگاری بوو؟
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی کۆتاییهات
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
هەزاران تۆن بەرهەمی ناوخۆیی کوردستان ڕەوانەی سێ کیشوەر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
53 خولەک لەمەوپێش
بەکارهێنانی بیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەهرەی گەنجەکانمان شانازییەکی گەورەیە
13 تەممووز
بەهۆی شەڕی پەکەکەو تورکیاوە سەدان گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون
12 تەممووز
چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات
12 تەممووز
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی کۆتاییهات
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
هەزاران تۆن بەرهەمی ناوخۆیی کوردستان ڕەوانەی سێ کیشوەر دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: هیچ وادەیەک بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دیاری نەکراوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر خۆی لە 31 کەسی سەر بە ڕەوتەکەی بێبەری دەکات