ئاڤا نیوز
پاش بگرەو بەردەو دەستی دەستی و کات کووشتنێکی خەمساردانەی نا ئینسانی و نا شارستانی، دەستەڵاتدارانی بەغدا، ڕادەستکردنی بڕێکی زۆر نەوت و هەناردەکردنی لەڕێی سۆمۆیان کردە مەرجێکی سەرەکیی ڕێککەوتن. سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش بۆ کەمکردنەوەی فشاری سەر ژیان و بژێویی خەڵکی کوردستان، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی و یاوەرانی، نەرمییان نواند و ئەو مەرجە و هەندێ مەرجی نادادپەروەرانەی دیکەیشیان قبووڵکرد. هاوکات لە ماوەی ئەو دانوستاندنە سەختەدا کە دوو مانگ زیاتری خایاند، ناحەزان بەچاوپۆشی و دەستلەپشتدان و زەمینە بۆ خۆشکردن، شەقاوە و لەیاسا دەرچووکانی خۆیان ڕاسپارد درۆنبارانی کۆمپانیا و چاڵگە و کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان بکەن و پەکیان بخەن.
چوار ڕۆژ لەمەوبەر حکومەتەکەی سودانی و تەیف سامی، واژۆیان لەسەر ڕێککەوتننامەیەک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و خەڵکی کوردستانیش پاش 90 ڕۆژی سەخت، خۆیان ئامادەکردبوو لای کەمیی مووچەی مانگی پێنج وەربگرن، کەچی ئەمڕۆ هاوکات و درووست و ڕێک لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەرکەوتنێکی تر و تەواوبوون و خستنە گەڕی پرۆژەیەکی ستراتیژیی گەیاندنی ئاوی پاکژ بۆ ناو شاری هەولێر، بێ پرس و ڕا، بە ساختەکاری مەرجێکیان بۆ ڕێکەوتنەکە زیادکرد، بۆ ئەوەی چەند هەفتەیەکی تریش درێژە بە سزادانی بە کۆمەڵی خەڵکی کوردستان بدەن!
کورت و پوخت: ئیتر کاتی ئەوە هاتووە هەموو لایەکمان لەو ڕاستییە تێبگەین کە لەگەڵ بەدەستهێنانی هەر سەرکەوتنێکدا لە کوردستانی بێ بوودجە و گەمارۆدراودا، دەستەڵاتدارانی ملیاردێر و گەندەڵی شکستخواردووی بەغدا، داهێنان دەکەن لە دۆزینەوەی ڕێگەیەکی نوێ بۆ سزادانی خەڵکی کوردستان!
ئیتر با بەس بێ قیڕە قیڕی وەرگێڕ و وتەبێژو خۆفرۆشانی خاوەن بەرژەوەندیی بەناو کورد لە بەغدا!!
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
ئارما؛ لە نێوان باڵندەی کامەرانی و گورگی خیانەتدا
30 ئاب
سەردەمێکی نوێ بۆ میدیای کوردی؛ قۆناغی ئاڤا میدیا
27 ئاب
تێکدانی جوانی سلێمانی ئیدانە دەکرێت
23 ئاب
لە هەڵەبجە، دیسان ئاگربارانە
19 ئاب
بۆچی ئاڤام هەڵبژارد؟
18 ئاب
ڕابەرێک لە نێوان سیاسەت و چەک و ڕەمزییەتدا؛ خوێندنەوەی نێوان دێڕەکانی پیرۆزباییەکان
17 ئاب
كوژانەوە لە عێراق و داگیرسان لە كوردستان؛ ئیرادەی سیاسی گۆڕانكاری دروست دەكات
13 ئاب
سەبارەت بە پۆپۆلیزم، بە بیانووی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە
13 ئاب
جەنگی غەززە و نهێنیی کەناڵی بن گۆریۆن
11 ئاب
(ئاڤا) لە ناو دڵی سلێمانیدا
9 ئاب
- بیروڕا
- 18 ئاب
بۆچی ئاڤام هەڵبژارد؟