
گۆڕەپانی تەحریر - وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
عێراق بەیاسا ڕێگری لە پێشلكردنی مافی دایک و باوک دەکات و هەرکەسێک بێڕێزی بکات سزادەدرێت، هەروەها سزادانی پەرلەمانتارانیش ڕێکدەخات.
وێنە گەورەكە: پەرلەمانی عێراق دوو پرۆژە یاسای حكومەتی پەسەند كرد كە یەكێكیان تایبەتە بە پاراستنی مافی دایک و باوک لەلایەن كوڕ و كچ و نەوەكانیانەوە.
لێدوانی فەرمی: جاسم محەممەد خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: یاسای سزادان كە حكومەت ڕەوانەی پەرلەمانی كردووە و پەسەند كراوە، دوو بڕگەی سەرەكی لەخۆ دەگرێت، یەكێكیان لەبارەی ئازاردانی دایک و باوكە، هەر كەسێک بێڕێزی بە دایک و باوكی بكات یاخود ئازاریان بدات سزا دەدرێت، كە خۆی لەزیندانی و پێبژاردن دەبینێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بڕگەیەكی دیکەشیان پەیوەستە بە پارێزبەندی پەرلەمانتارەوە، جەختكرایەوە لەسەر ئەوەی كە لەدەستووردا باس كراوە، لەگەڵ زیادكردنی بڕگەیەكی یاسایی بەوەی لە دۆسییەكانی تاوان و سەرپێچی یاسایی پەرلەمانتار پارێزبەندی هەر دەمێنێت.
بۆچی گرنگە: لە یاساكەی پێشوودا، دەتوانرا پەرلەمانتار دەستگیر بكرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت، ئێستا پارێزبەندی بۆ زیادكراوە بۆ ئەوەی بتوانێت ڕۆڵی چاودێری خۆی بەباشی بگێڕێت و هەر سەرپێچیەكیشی كرد تەنیا بە ڕەزامەندی سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكانی دەستگیر دەكرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 26 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات