
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دەستیپێکرد و سەرەتاش مووچەی بەشێکیانی نارد.
وێنە گەورەکە: دوێنێ سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچە دابنرێت، هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ناردنی بەشێکی کرد.
بۆچی گرنگە؟ دوای گەیشتنی پارەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات پێش جەژن مووچەی مانگی ئادار دابەش بکات
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: "بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە دابینکردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان، کەمئەندامان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی، مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، گرێبەستەکان و فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئادار".
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەغدا دەستی بە ناردنی پارەکە کردووە و بەمزووانە مووچەی مانگی سێ دابەش دەکرێت".
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە