
هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
داواکاری گشتیی ئەڵمانیا دەستگیرکردنی ژن و مێردێکی عێراقی بە تاوانی "بەکۆیلەکردنی دوو کچی کوردی ئێزدی" ڕادەگەیێنێت، گومانی ئەوەشیان لێ دەکەن ئەندامی ڕێکخراوی داعش بووبن.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2014 ڕێکخراوی داعش هێرشی كردە سەر دەڤەری شنگال و بە هەزاران هاونیشتمانی کوردی ئێزدی كەوتنە دەست ڕێکخراوەکە، بەشێكی زۆر لە پیاوە دەستگیركراوەكان گولـلەباران كران و كچ و ژنەكانیشیان ڕفاندن.
چیرۆکی سەرەکی: پۆلیسی ئەڵمانیا ژن و مێردێکی عێراقی دەستگیرکردووە کە پێدەچێت ئەندامی داعش بن، بە تاوانی خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ دوو کچی کوردی ئێزدی لە نێوان ساڵەکانی 2015 بۆ 2017 لە عێراق و سووریا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: داواکاری گشتیی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، دوو کچەکە ڕووبەڕووی "دەستدرێژی جەستەیی و سێکسی" کراونەتەوە، هاوکات ڕێگرییان لێکراوە لەوەی ڕێوڕەسمە ئاینییەکانیان جێبەجێ بکەن.
زانیاریی زیاتر: هاوژینەکان دوو کچەکەیان ڕادەستی ئەندامانی دیکەی داعش کردووە، پێش ئەوەی لە مانگی تشرینی دووەمی 2017 سووریا جێبهێڵن.
باکگراوند: داعش لە شنگال شەش هەزار و 417 کەسی ڕفاند. بەگوێرەی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش، تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 575 کوردی ئێزدی ڕزگار کراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران: سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە تاران چالاک کرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نوێی پووتین لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ بڕیارە قورسەکەی لەبارەی ئێران دا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تا ئێستا شەڕمان نەکردووە بەڵام پێویست بکات دەیکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تا ئێستا شەڕمان نەکردووە بەڵام پێویست بکات دەیکەین
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری فۆرد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن چاوەڕێی بڕیاری ترەمپە بۆ جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بۆ ئێران: بۆ دانوستان درەنگ نییە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپییەوە پەیامێکی بۆ ئێران نارد
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسکۆ هۆشداری دەداتە واشنتن لە هاوکاریکردنی ئیسرائیل