ئاژانسێکی ئێرانی هەواڵێک لەسەر ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی دەسڕێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 نیسان

فڕۆکەی ئەو کۆمپانیایەی کە گەشتەکانی بۆ ئێران ڕاگرتووە
ئاڤا نیوز
ئاژانسێکی ئێرانی لێدوانێکی بەناوی وەزیری بەرگری لەبارەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بەهۆی ڕاهێنانی سەربازییەوە بڵاو کردەوە، بەڵام دواتر سڕییەوە.
لێدوانی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی لەسەر زاری وەزیری بەرگریی وڵاتەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ڕایگەیاند: "سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە ئاسمانی تاران بە گەشتی نێوخۆ و دەرەوە بەهۆی ڕاهێنانی سەربازییەوە لەمشەوە لە کاتژمێر 00:00 ڕادەگیرێت".
زانیاریی زیاتر: دوای چەند خولەکێک لە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، ئاژانسەکە هەواڵەکەی دەسڕێتەوە هەر لە "ئێکس" هەواڵی دیکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "هەموو ئەو هەواڵانەی لەباری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان دەگوترێن، دوورن لەڕاستییەوە".
لەلایەکی دیکەوە: هەر شەوی ڕابردوو بەهۆی گرژییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئیسرائیل و ئێران لە ناوچەکە، هێڵی ئاسمانی لوفتهانزای ئەڵمانی گەشتەکانی بۆ ئێران ڕاگرت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 21 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژەنەراڵێکی ئەمریکا بۆ ئاڤا: گرژییەکان زۆر زیاتر دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل داوا لە دانیشتوانی زۆنی 18ـی تاران دەکات چۆڵی بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت