
ژمارەیەک سەربازی ئێرانی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داھاتوودا، ھێرشی مووشەکی دژی ئیسرائیل دەست پێ بکات.
چی ڕوویدا؟ لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، فڕۆکەکانی ئیسرائیل باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئێرانیان لە دیمەشق کردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو فەرماندەی سوپای پاسداران گیان لەدەستدا؛ دوای ڕووداوەکە بەرپرسانی باڵای ئێران جەختیان لەوە کردەوە وەڵامیان دەبێت.
زانیاریی فەرمی: بلومبێرگ بە پشت بەستن بە زانیاری ھەواڵگری ئاماژەی بەوەداوە، ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی پێیانوایە وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ھێرشی سەر ئیسرائیل نزیکە و هێرشەکە لەڕێگەی مووشەکی بالیستی یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دەکرێت.
لەلایەكی دیكەوە: مارکۆ ڕۆبیۆ، سیناتۆری كۆمارییەكان لە ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی: ئێران دەیەوێت لە نێو خاكی خۆیەوە، هێرشێكی بەرفراوان بكاتە سەر ئیسرائیل، ئیسرائیلیش بە خێرایی وەڵامێكی تووندی ئەو هێرشانەی ئێران دەداتەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەو سیناتۆرە پێی وایە " ئەوەی دواتر ڕوو دەدات، مەترسیدارترین چركەساتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە لە دوای ساڵی 1973 (مەبەستی شەڕی یەوم كیپورە)ـەوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: لە میدیاکانی ئەمریکا وابڵاوبووەتەوە کە بەمزووانە مایکل کواریلا، فەرماندەی سێنتکۆم بەمەبەستی هەماهەنگی بۆ ئامادەکاری وەڵامدانەوەی هێرشی چاوەڕوانکراوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، سەردانی تەلئەبیب بکات.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 29 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژەنەراڵێکی ئەمریکا بۆ ئاڤا: گرژییەکان زۆر زیاتر دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل داوا لە دانیشتوانی زۆنی 18ـی تاران دەکات چۆڵی بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت