
کۆبوونەوەی سوودانی و لویس ساکۆ لە بەغدا. وێنە: نووسینگەی سوودانی
ئاڤا نیوز
دوای نۆ مانگ، جارێکی دیکە پاتریارکی کەنیسەی کلدانەکان لە عێراق و جیهان دەچێتەوە بارەگاکەی خۆی لە بەغدا.
وێنە گەورەکە: سوودانی پێش چوونی بۆ واشنتن، بە بانگهێشتکردنی کاردیناڵ لویس ساکۆ بۆ بەغدا شکست بە مەرسومێکی سەرۆکایەتیی کۆمار دەهێنێت کە نۆ مانگ لەمەوبەر دەرکرابوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کڵێسەی کلدانەکان لە عێراق و جیهان ڕایگەیاند: "ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لەسەر داوای سوودانی لویس ساکۆ، پاتریارکی کڵێسەی کلدانی لە عێراق و جیهان گەڕایەوە بارەگاکەی خۆی لە بەغدا".
بۆچی گرنگە: دوای سەردانی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ ئەمریکا و ڕێککەوتن لەگەڵ سوودانی، هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەرەو پێش چوونە، گەڕانەوەی لویس ساکۆ بۆ بارەگای خۆی لە بەغدا یەكێکی دیکەیە چارەسەرەکان.
باکگراوند: هەرێمی کوردستان بووەتە پەناگە و نەوای کریستیانەکانی عێراق؛ دوای جێهێشتنی بەغدا لویس ساکۆ هاتە هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 30 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات