تورکیا: هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر كۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق نایاسایی بوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 نیسان

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و توركیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفونییەوە تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان کردووە. توركیا هێرشەكەی ئیسرائیلی بۆ سەر كۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بە نایاسایی ناوبردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای ڕووداوەکەی شاری ئەسفەهان، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیانی هاوتای، بە تەلەفۆن قسەی کردووە و تاوتوێی گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکانی ناوچەکەیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، پەیوەندییە تەلەفونییەکە لەسەر داوای ئێران بووە و داوایان لە تورکیا کردووە ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە هێور کردنەوەی دۆخی ناوچەکە.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند: ''هۆکاری هەڵگیرساندنی گرژییەکان لە ناوچەکە، هێرشی نایاسایی ئیسرائیل بوو بۆسەر كۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق''.
لە لایەکی دیکەوە: تورکیا داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کردووە بە ژیرانە بیر لە هەنگاوی داهاتوو بکەنەوە، بۆ ئەوەی دۆخەکە پەرە نەسێنێت و گرژییەکان زیاتر نەبن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 36 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژەنەراڵێکی ئەمریکا بۆ ئاڤا: گرژییەکان زۆر زیاتر دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل داوا لە دانیشتوانی زۆنی 18ـی تاران دەکات چۆڵی بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد