
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەئاسانی چارەسەر دەکرێن و ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: مالیکی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پرسی مووچە، دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان و چەند پرسێکی دیکە قسەیکرد.
لێدوانی فەرمی: "هەڵبژاردن پرسێکی تەکنیکییە و پەیوەستە بە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە، ئەگەر هەیە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ مانگی 10 دوابخات."
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا وای گوت.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، مالیکی ئاماژەی بەوە دا، ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و "هەوڵمان بۆ ئەوەیە چارەسەرێکی ڕیشەیی ئەم پرسە بکەین".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لەسەر هێرشە درۆنییەکەی ئێوارەی هەینی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەختی کردەوە لەوەی، ڕێگە نادەن بە هیچ شێوەیەک هێرش بکرێتە سەر هیچ ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای جەنگەوە 14 زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون
- ڕاپۆرت
- 13 خولەک لەمەوپێش
سووریا نزیکەی سێ هەزار سەرباز دەنێرێتە سەر سنووری عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە